شیکاری (HLA-B51/52):

دژە پەیداکەری (HLA-B5),( Human Leukocyte Antigen B5) پرۆتینێکە دەکەوێتە سەر ڕوکاری خرۆکە سپیەکانی لەش ،دابەش دەبێت بۆ(HLA-B51/52) ، شیکاری (HLA-B51/52) ئەنجام دەدرێت بۆ دیاری کردنی بوون و نەبوونی پرۆتینی جۆری (HLA-B51/52) لەسەر خرۆکە سپیەکان ، پرۆتینی (HLA-B51/52) لە گروپی ئەو پرۆتینانەیە کە کە یارمەتی سیستمی بەرگری لەش دەدەن بۆ ناسینەوەی لەشە خانەکان و جیاکردنەوەی لەشەخانەکان […]
شیکاری (HLA-B27):

دژە پەیداکەری (HLA-B27),( Human Leukocyte Antigen B27) پرۆتینێکە دەکەوێتە سەر ڕوکاری خرۆکە سپیەکانی لەش، شیکاریی (HLA-B27) ئەنجام دەدرێت بۆ دیاری کردنی بوون و نەبوونی پرۆتینی جۆری (HLA-B27) لەسەر خرۆکە سپیەکان، پرۆتینی (HLA-B27) لە گروپی ئەو پرۆتینانەیە کە یارمەتی سیستمی بەرگری لەش دەدەن بۆ ناسینەوەی لەشە خانەکان و جیاکردنەوەی لەشەخانەکان لە خانە بێگانەکان بە لەش, بوونی […]
ڤایرۆسی (Cytomegalovirus (CMV)):

ڤایرۆسی (CMV) سەر بە خێزانی (Herpesviridae)، لە کۆمەڵی دی ئێن ئەی ڤایرۆسەکانە (DNA virus) ، لە گروپی شیکارییەکانی (TORCH) شیکاریی بۆ ئەنجام دەدرێت ، ڤایرۆسی (CMV) یەکێک لە باوترین ڤایرۆسەکانە کە تووشی مرۆڤ دەبێت لە هەموو تەمەنێکدا بەڵام لە زۆر کەسدا سیستمی بەرگری لەش کۆنتڕۆڵی دەکات بێ ئەوەی هیچ نیشانەیەکی بە قورسی لە کەسەکەدا دەربکەوێت […]
ڤایرۆسی (BK):

ڤایرۆسی (BK) ، لەخێزانی (Polyomavirus) و بۆماوەماددەکەی پێکهاتووە لە دوو شریتی دی ئێن ئەی (Double-Stranded DNA) ، دابەش دەبێت بەسەر شەش گروپدا ، زۆر کەس لە قۆناغی منداڵیدا دەکرێت دووچاری ئەم ڤایرۆسە ببن بەڵام بەدەگمەن دەبێتە هۆی نەخۆشی و نیشانەی قورس ، بەشێوەیەکی گشتی چەند نیشانەیەکی هاوشێوەی هەڵامەت بە سووکی لە کەسەکەدا دەردەکەوێت ، کاتێک […]
شیکاریی (JAK2 v617f Mutation):

شیکاریی (JAK2) یارمەتیمان دەدات بۆ دەستنیشانکردنی ناڕێکی لە کاری مۆخی ئێسک دا((MPNs)Myeloproliferative Neoplasms) بۆ جیاکردنەوەی لە هۆکارە لابەلا ناجیناتەکان (کاتی یان درێژخایەن)، کەبۆتەهۆی زیادکردنی خانە جۆر بە جۆرەکانی خوێن (خرۆکەی سوری خوێن و جۆرەکانی خرۆکەی سپی خوێن و خەپلەکانی خوێن).جینی (The Janus Kinase 2) کە بە (JAK2 ) ناسراوە فرمان بە دروست کردنی پرۆتینی (JAK2 […]
شیکاری هەستیار(حەساسیەت)ی ژینگەیی(Environmental Allergy) یان (Respiratory Allergy):

هەستیاری(حساسیەت) بە هۆکارێکی دیاریکراوی ژینگەیی و شیکاری دژەتەنی (IgE antibody)، شیکاریەکی خوێنە بۆ دەستنیشانکردنی هەستیاری کەسێک بە ماددەیەک یان چەند ماددەیەکی ژینگە، دەکرێت کاتی(وەرزی) بێت یان درێژخایەن، بۆ نموونە بەرکەوتنی تەنۆلکەکانی ناو هەوا لە وەرزە جیاجیاکاندا یان گژوگیا بەهارییەکان کە مرۆڤی پێ هەستیار دەبێت. هەستیاری دەکرێت بۆماوەیی بێت (لەکاتی بوونی هەستیاری لە تاکێکی خێزاندا دەگونجێت […]
شیکاری هەستیاری (حساسیەت) بە خۆراک(Food Allergy)

هەستیاری(حساسیەت) بە خۆراکێکی دیاریکراو، شیکاری کردنی دژەتەنی (IgE antibody)، شیکاریەکی خوێنە بۆ دەستنیشانکردنی هەستیاری کەسێک بە خۆراکێک یان چەند خۆراکێکی دیاریاکراو. کاتێک ئەنجام دەدرێت کە نیشانەکانی هەستیاری لە کەسەکەدا بەدی بکرێت، بەتایبەتی لەوکاتانەی کە نیشانەکان دووبارە سەرهەڵدەدەنەوە لەگەڵ خواردنی ئەو خۆراکانەی کە هەستیاری بەخشن بۆ کەسەکە، هەستیاری دەکرێت بۆماوەی بێت (لەکاتی بوونی هەستیاری لە تاکێکی […]
شیکاریی دژەتەنەکانی ڕژێنی پەریزاد:

دژەتەنەکانی ڕژێنی پەریزاد سەرهەڵدەدەن کاتێک ڕژێمی بەرگری لەش بە هەڵە بەشێک یان پرۆتینێک لە ڕژێنی پەریزاد دەکاتە ئامانج ، دەبێتە هۆی هەوکردنی درێژخایەن (Thyroiditis) ، تێکچوونی شانەیی ، تێکچوونی فرمانی ڕژێنەکە. شیکاری تاقیگەیی ڕێژەی دژەتەنەکەمان بۆ دەستنیشان دەکات لە خوێندا. کە سەرهەڵدانی دژەتەنەکان دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی گرفتی ڕژێنەکە و تێکچوونی هۆرمۆنەکانی ڕژێنی پەریزاد و دەبێتە […]
شیکاری (Tg)(Thyroglobulin)

پرۆتینێکە لەلایەن ڕژێنی پەریزادەوە (غودە)(Thyroid Gland) دروست دەکرێت، شیکاری (Thyroglobulin) ڕێژەی پرۆتینەکە دەستنیشان دەکات لە خوێندا.ڕژێنی پەریزاد هۆرمۆنەکانی ((T4)Thyroxine))،((T3)Triiodothyronine)) دەردەدات، (Thyroglobulin) وەک سەرچاوە بۆ دروست بوونی (T4)(T3) کاردەکات. دروستکردن و دەردانی ئەم دوو هۆرمۆنەش لەژێر کاریگەری هاندانی (TSH) دا دەبێت کە (Pituitary Gland) دەریدەدات.پرۆتینی (Thyroglobulin) لە لەشدا بەشێوەیەکی ئاسایی بڕێکی زۆرکەمی لێ بەرهەم دێت. بەڵام […]
ڕژێنی پەریزاد (غودە)(Thyroid Gland)

ڕژێنی پەریزاد ڕژێنێکی بچووکی شێوە پەپولەییە دەکەوێتە بەشی خوارەوەو پێشەوەی مل، قەبارەکەی نزیکەی پێنج سەنتیمەتر دەبێت، ڕژێنی پەریزاد سوود لەو یۆدە (Iodine), وەردەگرێت کە لە ڕێگەی خواردنەوە دەیخۆین ، ثایرۆید هەڵدەستێ بە ڕژاندنی هەموو ثایرۆکسین (Thyroxine(T4)) وە بڕێکی بچوک (کەم) لە ترای ئایۆدۆ ثایرۆکسین (Triiodothyronine(T3)). (لە %85 ی(T3) لە خوێندا لە (T4) وە دروست دەبێت […]