Creatine kinase

شیکاری ئەنزیمی کریاتین کاینەیز Creatine kinase ئەم شیکارە تایبەتە بە دەستنیشانکردنی بڕی کریاتین کاینەیز ( CK) لە نموونەی سیرەم یا پلازمای خوێن.

بەگشتی سێ جۆر کریاتین کاینەیز هەن:

1 – Muscle type (MM).

2- Cerebral type (BB).

3- hybrid(MB).

بۆچی شیکاریCK-MBدەکرێت؟

بەم شیکارە چاودێری برین و تێکچوونی ماسولکەکان دەکرێت، بەهۆیەوە دەتوانین لەهەر حاڵەتێکی پەیوەست بەتێکچوونی ماسولکەکان دڵنیاببینەوە.

کەی ئەم شیکارە پێویست دەبێت؟

هەرکات مرۆڤ هەستی بەئازاری ماسولکە کرد، سستی و بێهێزی، ئاوسان بەتایبەتی گەر ڕەنگی میزی نەخۆش قاوەیی سورباوی تێربوو، لەم حاڵەتانەدا شیکاری ئەم ئەنزیمە بایەخی زۆری دەبێت.

واباوە ئەم شیکارە (CK-MB) بەتەنها یا بەدوای شیکاری (CK) دەکرێ، گەر نەخۆش هەست بە ئازاری سنگی بکات، پزیشک ئەم شیکارەی بۆ دەنووسێت،گەر شیکاری ترۆپۆنین لەبەردەستدا نەبێت، تا بزانێ بەهۆی نۆرەدڵێوەیە، دوای ئەنجامی بەرزی شیکاری (CK) پێویست بە شیکاری (CK-MB) دەبێ تا بزانین ئازارەکە بەهۆی نەخۆشی دڵەوەیە یا بەهۆی نەخۆشی ماسولکەی ئێسکەپەیکەرەوەیە.

چوونەسەری بڕی (CK-MB) ئاساییە بۆ کەسێک بکرێ ماوەی ٣-٦ سەعات بووبێ دووچاری نۆرەدڵێ بووە، ئاستی (CK-MB) لە ١٢-٢٤ سەعاتدا دەگاتە ترۆپک و دواتر لەماوەی ٤٨-٧٢سەعاتدا دەگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی خۆی، گەر بۆ دووەمجار نۆرەدڵێ ڕووی دایەوە لەوانەیە ئاستەکەی جارێکی تر بەرز ببێتەوە یا بۆ ماوەیەکی درێژتر هەروا لەبەرزیدا بمێنێتەوە.

ئەنجامی شیکار چی دەگەیەنێت؟

بەشێوەیەکی ئاسایی بڕی(CK-MB) زۆر کەمە یا هەر ناتوانرێت دیاری بکرێت. ئازاری سنگ ئاستەکەی لەخوێندا دەباتەسەر، بەرزی (CK-MB) بەڵگەیە کە نەخۆش تازەبەتازە دووچاری نۆرەدڵێ بووەتەوەو دواتر دادەبەزێتەوە، جارێکی تر بەرزبوونەوەی ئاستەکەی لەوانەیە بۆ دووەمین نۆرەدڵێ یا بەردەوامی نەخۆشی دڵ بێت.

گەر(CK-MB) بەرز بوو مانای وایە دڵ پەکی کەوتووە، بەرزی (CK)و ڕێژەی (CK-MB /CK) لە ٢.٥ تا ٣ کەمتر بوو مانای وایە نەخۆشەکە دووچاری نەخۆشی ماسولکەی ئێسکەپەیکەر بووە.

هەر جۆرە نەخۆشییەکی دڵ دەبێتەمایەی چوونەسەری

ن (CK-MB /CK) لەوانە لوو(گرێ) (trauma), نەشتەرگەری، هەوکردن، کەمبوونەوەی ئۆکسجین، مەشق و ڕاهێنانی قورس.

پەککەوتنی گورچیلە دەبێە هۆی چوونەسەری ئاستی(CK-MB) .

شیکاری چی دەکرێت لەتاقیگە؟

بەم شیکارە بڕی ئەنزیمی کریاتین کاینەیز لە خوێندا دیاری دەکرێت، ئەم ئەنزیمە لە ماسولکەی دڵ و ماسولکەی ئێسکەپەیکەرو هەروەها مێشک و هێندێ شانەی دیکەیش هەیە.

هەر زیانێک لەبەر هەر هۆکارێک بەو ماسولکەو ئەندامانەی باسکراون؛ بگات، دەبێتەمایەی دەردانی ئەم ئەنزیمە بۆ ناو خوێن کە پێشتر ئاماژە بۆ هەر سێ جۆرەکەی کراوە، بەوەیش بڕەکەی ڕوو لەزیادی دەکات.

چوونەسەری ئەم ئەنزیمە لەخوێندا لەکاتێکدایە کە زیان بەماسولکەکانی لەش دەگات، ئەنزیمی کریاتین کاینەیز بە سێ شێوگی بەرچاو هەن:

1- CK-MB.بەزۆری لە ماسولکەی دڵدایە.

2- CK-BB, بەزۆری لەمێشکدایە

3- /CK- BB, بەزۆری لە ماسولکەی ئێسکەپەیکەری لەشدایە.

لەباری ئاساییدا بڕێکی کەم لەم ئەنزیمە لە خوێندایە کە لە ماسولکەی لەشەوە سەرچاوەی هەڵگرتووە، هەر نەخۆشییەک ببێتەمایەی زیانی ماسولکەکان پەیتی ئەم ئەنزیمە لە خوێندا دەبەنەسەر، وەک هەوکردنی ماسولکە کە مایۆسایتس (Myositis) ناسراوە, هەروەها لەم حاڵەتانەیشدا:

(Rhabdomyolysis,) تێکشکاندنی توندی شانە ماسوکەکان کە دەبێتەمایەی ئازار ، tenderness, لاوازی و بێهێزی و ئاوساوی، ڕاستەوخۆ دەبنەمایەی چوونەسەری پەیتی ئەم ئەنزیمەو بەزۆری ١٠٠ بەرانبەری باری ئاسایی زیاد دەبێت، بۆ بەدووداچوونی باری نەخۆشەکەو ڕادەی زیان پێکەوتنی ماسولکەکانە

.لە ماسولکەخانەکانەوە هەر کاتێ ماسولکە بریندار بێت، دەرژێتە ناو خوێن و دەکرێ بڕەکەیشی دیاری بکرێت، لەباری ئاساییدا بڕەکەی لە خوێندا کەمەو لەهەردوو جۆرەکەی (CK, CK-MB) پێک دێت. بەشێوەیەکی

(CK-M)بەرچاو بڕەکەی دیاری کراوە لەکاتی نەخۆشییەکانی دڵدا.

شیکاری (CK)بڕی تەواوەتی ماددەکە دەپێوێت، بەڵام هەر سێ جۆرەکەی لێک جیاناکاتەوە، کاتێ بڕەکەی لە خوێندا زیاد دەکات، شیکاری (CK-MB)بۆ لێک جیاکردنەوەی نەخۆشییەکانی دڵ و نەخۆشییەکانی ماسولکەی ئێسکەپەیکەرە.

چۆنە ئەم شیکارە دەکرێت؟

شیکاری (CK-MB) بۆ بەدووداچوونی هەڵسەنگاندنی شیکاری (CK)ە تا دەستنیشانی نەخۆشییەکە بکرێ، نەخۆشی ماسولکەی دڵە یا ماسولکەی ئێسکەپەیکەرە.

ئەم شیکارە بەزۆری لەکاتی هەست کردن بەئازاری سنگ، هەناسەسواری، ماندووێتی، وڕوگێژبوون، هێڵنج و دڵ تێکهەڵاتن دا دەکرێ.

هەردوو شیکاری (CK, CK-MB) شیکارێکی بەرایی ناسینەوەو چاودێری کردنی نۆرەدڵێ و جەڵتەی دڵن، بەڵام ئێستاکە شیکاری ترۆپۆنین جێی گرتووەتەوە کە تایبەتە بە نەخۆشییەکانی دڵ.

هێندێ جارو لەکاتی گومان لە نۆرەدڵێ و جەڵتەی دڵ پەنا بۆ ئەم شیکارە دەبرێ، بەتایبەت گەر شیکاری ترۆپۆنین بەردەست نەبێت، بەرزبوونەوەی ئاستی (CK-MB) بۆ نەخۆشییەکانی دڵ دەگەڕێتەوە.

پرسیار:

گەر هەست بەئازاری سنگ کرا، مانای وایە ئەو کەسە دووچاری نۆرەدڵێ بووە؟

چەندین کێشەی تر هەن دەبنە ئازاری سنگ، هەمیشە ئەگەری نۆرە دڵێ لەگۆڕێ دایە کە هۆکاری ئازاری سنگ بێت، زۆر کەس بە ماندووبوون، ڕەتاندنی ماسولکەی سنگ، یا هەر کێشەیەکی درێژخایەنەوە. ئازاری سنگ نیشانەیەکی وریاکردنەوەی نەخۆشییەکەیە. سەرباری ڕەقبوونی شادەماری دڵ، مەشق و ڕاهێنان، کاری سەخت، فشار، نەخۆشی وەناق لەکاتێکدا رووبدات کە حەواویتەوەو پشووت داوە.

پرسیار:

پێدەچێت پزیشک زیاد لە شیکارێکی گەرەک بێت تا دەستنیشانی ئازاری سنگ بکات، بەگشتی ترۆپۆنین شیکارێکی پێویستە سەرباری (CK, CK-MB) و شیکاری مایۆگڵۆبین.

ئیندیکسی(CK) چییە؟

ئەو نەخۆشانەی دووچاری ماسولکەی ئێسکەپەیکەر بوون، لەوانەیە ئاستی (CK-MB) بچێتەسەر، تا لەنۆرەدڵێ جیابکرێتەوە، ئیندیکسی(CK) حساب دەکرێ.

CK Index =

(CK-MB”mg\ml”)*(100\total CK”IU”)

بایەخی کلینیکی:

١- نیشانەیەکی دەستنیشانکردنی ڕۆتینی برینداربوونی ماسولکەی دڵە.

٢- نیشانەیەکی دەستنیشانکردنی ڕۆتینی (acute myocardial infraction).

ئەنجامی شیکار:

1- <4.99 ng\ml

مەترسیی کەمی ئەگەری برینداربوونی ماسولکەی دڵە.

2- >=4.99ng\ml

پێشبینی ئەگەری بەرزی برینداربوونی ماسولکەی دڵە.