کیسی هایگرۆما بە کوردی واتا کیسی ئاوی، گەورەبوونێکی نائاساییە کە دەردەکەوێت لەسەر مل یاخود سەری منداڵی ساوا.
پێکهاتووە لە یەک یان زیاتر لە کیسێک کە لەگەڵ تێپەربوونی کات گەورە دەبێت. ئەم نەخۆشییە کاتێک دروست دەبێت کە کۆرپەکە لە سکی دایکیدایە، بەڵام دەکرێت لە دوای لە دایکبوونیش درووست ببێت.
ئەم کیسانە بەهۆی گیرانی بۆری لیمفەکانە، ئەم سیستەمی لیمفە گرێیانە یارمەتی دەدەن لە جوڵەی شلە و خرۆکە سپییەکان لە ناو لەشدا. ئەم کیسانە لەنێوان هەفتەی ٩ و ١٦ ی دووگیانی درووست دەبێت.
نیوەی ئەم منداڵانە کە وان نەخۆشییەکی کرۆمۆسۆمییان هەیە.
ئەم جۆرە منداڵانە چانسی لەبارچوونیان زیاترە و وەئەم نەخۆشییە مەترسی درووست دەکات بۆ سەر ژیانیان. ئەگەر کۆرپەکە لە سکی دایکیدا ئەم نەخۆشییەی تیادا دەستنیشان کرا، دەبێت لەکاتی لەدایکبووندا لە نەخۆشخانەیەکی پێشکەوتوودا لە دایک ببێت.
هۆکارەکانی ئەم نەخۆشییە:
١.هۆکاری جینی.
٢.هۆکاری ژینگەیی.
هۆکارە ژینگەییەکان:
١.هەوکردنی ڤایرۆسی کە لەدایکەوە بۆ کۆرپەکە دەگوازرێتەوە.
٢.بەرکەوتەی کحول و دەرمان لەکاتی دووگیانیدا.
ئەم کیسانە زیاتر لەو نەخۆشانە دەبینرێت کە نەخۆشی جیناتیان هەیە، بەتایبەتی نەخۆشییە کرۆمۆسۆمییەکان، ئەو نەخۆشییە جیناتانەی کە دەبنە هۆکار بۆ ئەم کیسە:
١.سیندرۆمی تەرنەر( turner syndrome)
٢.گرفت لەهەر سێ کرۆمۆسۆمی ١٣، ١٨، ٢١ دا.
٣.سیندرۆمی نوونان(noonan syndrome).
شیکاری Cystic Hygroma لەتاقیگەی پسپۆری نوا بەردەستە.
بەهیوای سەلامەتی هەموو لایەک.