Diamond Blackfan Anemia

کەمخوێنی ئەڵماس-بلاکفان:

کەمخوێنی ئەڵماس-بلاکفان (DBA) نەخۆشییەکی دەگمەنی خوێنە و کاتێک ڕوودەدات کە مۆخی ئێسک شکست دەهێنێت لە دروستکردنی خڕۆکە سوورەکانی خوێن، کە پێویستن بۆ گواستنەوەی ئۆکسجین لە سییەکانەوە بۆ هەموو بەشەکانی تری لەش.

نیشانەکانی:

زۆربەی منداڵان لە تەمەنی زۆر زوودا نیشانەکانیان تیادەردەکەوێت.

• باوترین نیشانەکانی DBA بریتین لە:

١- بێ ڕەنگی پێست.

٢- بێهێزی، واتە زوو هیلاک دەبێت؛ بۆیە منداڵە ساوا لەکاتی شیرخواردندا هیلاکی پێوە دیار دەبێت.

٣-هەناسەکورتیی یان بەزەحمەت هەناسە دەدات (تەنگەنەفەسی).

تێبینی:لەسەدا ٤٠ی ئەو منداڵانەی کە DBA یان هەیە لەوانەیە یەکێک یان زیاتر لەم تایبەتمەندیە جەستەییانەیان هەبێت:

١- باڵای کورت.

٢- نەگونجاویی لە سەر، دەم وچاو و ملدا.

٣- کەمو کوڕیی لە پەنجە گەورەدا.

٤- کەمو کوڕیی لە گورچیلە یان دڵدا.

هۆکارەکانی DBA چین؟

نەخۆشییەکی بۆماوەییە و کاریگەری لەسەر ڕایبۆسۆمەکانی جەستە دەبێت، کە پێکهاتەی خانەیی بچووکن و ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕن لە دروستکردنی پڕۆتینەکان لە جەستەدا. زیاتر لە نیوەی ئەو منداڵانەی کە DBA یان هەیە گۆڕانکاری ڕایبۆسۆمی و ناڕایبۆسۆمییان هەیە لە جینەکاندا کە لەسەر زیاتر لە 11 کرۆمۆسۆم هەڵکەوتوون.

لە هەندێک حاڵەتی دەگمەندا، DBA لە کوڕاندا لەوانەیە بەهۆی گۆڕانکاری لە جینێکدا بێت کە پێی دەوترێت GATA-1 کە سەرەتاترین هەنگاوەکانی بەرهەمهێنانی خڕۆکە سوورەکانی خوێن کۆنتڕۆڵ دەکات.

دەستنیشانکردن:

• پشکنینی خوێن، لەوانەش پشکنینی CBC و Reticulocytes (لە DBA، ژمارەی خڕۆکە سوورەکانی خوێن کەمن.بەڵام ژمارەی خڕۆکە سپییەکان و خەپلۆکەکانی خوێن ئاسایی دەبن).

• پشکنینی زیاتری خوێن،لەوانەش پشکنینی بۆماوەیی (جینی)بۆ پشتڕاستکردنەوەی دەستنیشانکردنەکە یان بۆ پشکنینی جۆرەکانی تری هاوشێوەی کەمخوێنی کە دەتوانێت کاریگەری لەسەر منداڵان هەبێت.

هەموو ئەو شیکارییەنەی پەیوەستن بەم

نەخۆشییەوە لەتاقیگەی پسپۆڕی نوا بەردەستن.

بەهیوای سەلامەتی هەموولایەک.