Edward syndrome


سیندرۆمی ئێدوارد، نەخۆشییەکی دەگمەنە بەڵام لە هەمان کاتدا سەختیشە.

ئەم نەخۆشییە هۆکارەکەی ئەوەیە کە لە جیاتی ٢ کۆپی، (کرۆمۆسۆمی ١٨)، ٣ کۆپی هەیە ئەمەش کاردەکاتە سەر گەورەبوون و درووستبوونی کۆرپەکە.

هەبوونی ٣ کۆپی لەم کرۆمسۆمە گۆڕانێکە بە چانس روودەدات، بەهۆی درووستبوونی گۆرانێک لە هێلکە یان سپێرم دا.

لەگەل هەڵکشانی تەمەندا چانسی ئەم نەخۆشییە لە کۆرپەکەتدا زیاد دەکات، بەڵام لە هەمان کاتدا هەموو کەسێک رەنگە رووبەرووی ئەم کێشەیە بێتەوە.

ئەم نەخۆشییە دەبێت بە سێ جۆرەوە:

١.ئێدواردی تەواو: لەم جۆرەدا هەموو خانەکان

کرۆمۆسۆمێکی زیادیان هەیە. وە لەم جۆرەدا کۆرپەکە دوای ماوەیەک گیان لە دەست دەدات.

٢.ئێدواردی مۆزایک: لەم جۆرەدا تەنها هەندێک لە خانەکان کرۆمۆسۆمێکی زیادیان هەیە. لەم جۆرەدا کۆرپەکە رەنگە بۆ سالێک ژیان بکات، هەندێک جاریش رەنگە بگاتە تەمەنی گەورەیی.

٣.نیمچە ئێدوارد: لەم جۆرەشیاندا هەموو خانەکان پارچە کرۆمۆسۆمێکی زیادیان هەیە وەک لە کرۆمۆسۆمێکی تەواو. ئەم جۆرەیان بە شێوازی جیاواز لە کۆرپەکەدا دەردەکەوێت، بەجۆرێک کە پەیوەستە بەوەی چ بەشێک لە کرۆمۆسۆمەکە زیادە.

ئەم منداڵانە کێشەیان دەبێت لە فێربووندا، وە هەروەها دووچاری چەندەها نەخۆشی دەبن لە ئەندامەکانی جەستە وەک(دڵ، سییەکان،

گورچیلە، ئەندامی هەرس و گەدە)

ئەم نەخۆشیە چارەسەری بنبڕی نییە و تەنها دەتوانرێت نیشانەکانی چارە بکرێت.

ئەم نەخۆشییە دەتوانرێت پێش لە دایکبوون و دوای لە دایکبوون دەستنیشان بکرێت:

پێش لە دایکبوون دەکرێت سەیری خانەی کۆرپەکە بکەن بۆ کرۆمۆسۆمی ١٨،

ئەمەش لە رێگەی:

١.شلەی دەوری منداڵ لە سکی دایکدا.

٢.وەرگرتنی پارچەیەک لە وێڵاشی دایک

٣.وەرگرتنی خوێنی دایک وپاشان ئەنجامدانی شیکاریNIPT بۆی.

دوو شیکاری یەکەم تاڕادەیەک، قورسن و ماکیان رەنگە هەبێت.

وە لە پاش لەدایکبوونیش لەرێگەی خوێنی منداڵەکە، دەتوانرێت سەیری کرۆمۆسۆمەکان بکرێت.

ئەم شیکاریانە هەمووی لە تاقیگەی پسپۆری نوا بەردەستە.