Fertility testing

بەشی یەکەم:

شیکاری سکوزا

Fertility testing

سکوزا چییە؟

بریتییە لە توانینی دووگیان‌بوون و خستنەوەی منداڵ. سکپڕی بەپیتاندنی هێلکەیەک بە سپێرمە خانەیەک دەبێ. لە کاتێکدا هەردوو ژن و پیاو چەند قۆناغ هەن دەبێ بیبڕن تا بە شێوەیەکی دروست ژن دووگیان ببێ، لەوانە:

* هۆڕمۆن هانی هێلکەدان دەدات هێلکەیەک لەهێلکەدانەوە دەربچێ کە بە (Ovulation) ناو دەبرێ.

*پیاویش لای خۆیەوە بڕی پێویستی سپێرم بەرهەم دەهێنێ.

*هێلکە بەگەیشتنی لە جۆگەی فالوبەوە بەرەو منداڵدان ڕووبەڕووی سپێرمە خانەکان دەبێتەوە تا یەکێکیان بپیتێنێ.

*هێلکەی پیتراو لەسەر هێڵێک لەناو ڕەحمدا دەمێنێتەوە و تالەماوەی دووگیانیدا گەشەبکات.

*گەر هێلکە نەپیتێندرێ لە ماوەی سوڕی مانگانەی بێنوێژیدا فڕێ دەدرێ.

ئەی نەزۆکی چییە؟

(infertility)

نەزۆکی بەواتای نەتوانینی خستنەوەی وەچەیە بەشێوەیەکی سروشتی. واپێناسەکراوە ژن دوای یەکساڵ لەشووکردنی و جووت بونەوە دووگیان نەبێ ،بەبێ ئەوەی پەنای بردبێتە هیچ شێوازێکی ڕێگری بۆ سکپڕی. نەزۆکی وا ناسراوە بەزۆری لەیەکێ یا زیاتری ئەو قۆناغانەی پێشتر باس‌کرا کێشە و گرفت هەبن تا ژن دووگیان‌ببێ.

دوای دوانزە مانگ لەهەوڵی هەردوو هاوسەر بۆ دووگیان بوون نەزۆکی دیاری دەکرێ. بەبێ ئەوەی ژن ڕێگری لە سکپڕبوونی‌خۆی کردبێ یا دوای شەش مانگ گەر تەمەنی ژن سەروو ٣٥ ساڵ‌بێ. نەزۆکی (لەتەمەنی سکوزاوە و لە وڵاتە یەکگرتووەکان) کار لە نزیکەی ٩٪ی پیاوان و ١١٪ی ژنان دەکات. هەروەها نەزۆکی هەردوولایش هێندێ جار پێوەندی بەیەکێ لەباوانەوە هەیە. نزیکەی سێیەکی هاوسەران هەردوو باوان بەرپرسی نەزۆکین. لە ١٠-٢٠٪ی هاوسەرانی نەزۆک هیچ حاڵەتێکی دیایکراویان نییە کە بووبێتە نەزۆکی.

بەشیکاری سکوزا Fertility دەکرێ دەستنیشانی هێلکەدانان بکرێ و لە نەزۆکی بکۆڵرێتەوە.

بەدوودا چوونی هێلکەدانان:-

هەندێ جۆری شیکاری سکوزا یاریدەی ژن دەدات تابزانێ چ کاتێ زۆر لە بارە بۆ سکوزا و پلانی دووگیانی بۆ دابنێ زۆربەی ژنان وەک یەک دووگیان دەبن. گەر لەماوەی ٥ ڕۆژی پێش دانانی هێلکە سێکس بکات تا ٢٤ کاتژمێر دواتر دووگیان دەبێ. هێندێ جار ئەوە بە ماوەی سکوزا ناودەبرێ.

چەند میتۆد هەن بۆ شوێنکەوتنی دانانی هێلکە و سوڕی بێنوێژی. دابەزینی هێلکە یاریدەی ئەو ژنانە دەدات کە بەنیازن دووگیان‌بن. یاریدەی ئەوانیش دەدات کە بیانەوێ سکوزابکەن.

دەستنیشان کردنی نەزۆکی:-

شیکاری سکوزا یاریدەی پزیشکیش دەدات دەستنیشانی حاڵەتەکانی نەزۆکی لەیەکێ لە هاوسەراندا بکات. کە شیکاری تاقیگە و سۆنار و تیشک و زانیاری لەسەر هەردووهاوسەر ەکە،کەبەهۆیەوە پرۆسەی دووگیانبوون بەرچاو ڕونتر دەبێت.

شیکاری کێ دەکرێ؟

ئەو هاوسەرانەی ماوەیەکە ژیانی هاوبەشیان پێک‌هێناوە و منداڵیان نابێ یا کێشەیەکی لەشساغییان هەیە و کەوتوونەتە بەرچارەسەر مەرجە چاویان بە پزیشک بکەوێ تا ڕێگەچارەیەکیان بۆ ببینێتەوە و بخرێنەبەر شیکار و لەحاڵەتەکەیان بکۆڵێتەوە.

بەشیکاری سکوزا هەردوو هاوسەر دەتوانن پلان بۆ خستنەوەی منداڵ دابنێن. هێندێ مەترسی لەگۆڕێدان لەوانەیە کاربکاتە سەر سکوزای ژن. هەڵسەنگاندنی نەزۆکی لەوانەیە بەهەبوونی یەکێ یا زیاتری ئەم فاکتەرانەی مەترسی لە هاوسەراندا گرنگ‌بێ:-

*تەمەنی ژن سەروو چل ساڵ‌بێ.

*سوڕی بێنوێژی ناڕێک‌بێ یا هەر نەبێ.

*لەناو خێزانەکەیدا زۆر زوو کەوتبێتە سوڕی بێنوێژییەوە یا هێلکەدانی بێتوانا‌بێ.

*نەشتەرگەری هێلکەدانی کردبێ.

*کەوتبێتە قۆناغێکی پێشکەوتووی Endometriosis.

*نەخۆشی هێلکەدان و جۆگەی هێلکەدان.

*دوچاری دەرمانی (Cytotoxic)بووبێ.

*نەخۆشییەکانی سیستمی بەرگری لەش (Autoimmune).

*جگەرەکێشان.

*هەوکردنی (Mumps).

*لووی وەتە (گون) (Testicular trauma).

*لاوازی توانی سێکسی (Sexual dysfunction).

*کێشەی سکوزا و خستنەوەی وەچە لەیەکێ لە باواندا.

ژنان لە تەمەنی ٣٥-٤٠ ساڵی گەر هیچ فاکتەرێکی مەترسی دیکەی نەبێ لەوانەیە لەماوەی ٦ مانگدا دووگیان ببن.

هاوسەرانی گەنج کە هیچ فاکتەرێکی مەترسییان نەبێ کە نەزۆک‌بن. پسپۆڕان پێیان وایە ماوەی یەک ساڵ هەوڵی دووگیانبوون بدەن پێش ئەوەی باس لە نەزۆکی بکرێ.

ئەنجامی شیکار:-

کاتێ پزیشک ئەنجامی شیکاری سکوزات بۆ ڕوون دەکاتەوە دەبێت پرسیار لە پزیشک بکەیت و لە ئەنجامی شیکار دڵنیا ببیتەوە.

شیکارەکانی سکوزا:-

چەند جۆرێ شیکار هەن بۆ هەڵسەنگاندنی سکوزای ژن:-

پێوانەی ئاستی ئەم هۆرمۆنانە دەکرێت لە خوێندا:

١-(Luteininzing hormone) (LH) بڕی هۆڕمۆن پێش دەرچوونی هێلکە

٢-ئیسترۆجین Estrogen بڕی ئیسترادایۆڵ کە لە ماوەی دەرچوونی هێلکە زیاد دەکات.

٣-سۆناری حەوز (pelvic ultrasonography) وێنەگرتن گۆڕانی هێلکەدان کە بەر لە هێلکە دەرچوون دەگۆڕێ.

٤-چاودێری کردنی پلەی گەرمی دوای دابەزینی هێلکە پلەی گەرمی لەش دەگۆڕێ.