Fertility testing 02

بەشی دووەم:

نەزۆکی هەڵسەنگاندنی جیاوازییە لە نێوان ژن و پیاودا. بۆ ئەوەی باری نەزۆکی ژن هەڵبسەنگێندرێ. سەرەتا پزیشک لەباری لەشساغی ژن دەکۆڵێتەوە. هێندێ ئەزموونی فیزیکی دەکات. چونکە گرفتی دانانی هێلکە حاڵەتێکی باوی نەزۆکییە لەوانە شیکاری دەستنیشان کردنی پێویست‌بێ تا لە دانانی هێلکە دڵنیاببینەوە بۆ ئەوەیش چەند شیکار هەن تا پزیشک لە گرفتەکەی حاڵی ببێت.

چارت کردنی سوڕی بێنوێژی:-

بەدووداچوونی سوڕی مانگانەی ژن پزیشک لە ڕووددانی دانانی هێلکە دڵنیا دەبێتەوە.

دوا سوڕی مانگانە لە نێوان ٢٥-٣٠ ڕۆژدا بەڵگەی دانانی هێلکەیە بەشێوەیەکی سروشتی. گەر سوڕەکە لەو ماوەیە کورتتر یا درێژتر ببووەوە وا دیارە کە دانانی هێلکە بەشێوەیەکی دروست نییە.

چاودێری‌کردنی پلەی گەرمای بنەڕەتی:- دوای دابەزینی هێلکە هۆڕمۆنی پڕۆجیسترۆن لەلەشدا زیاد دەبێ و پلەی گەرمی لەش بەرز دەکاتەوە لەوماوەیەدا کە چاودێری پلەی گەرمی دەکرێ مەرجە ژن ڕۆژانە پلەی گەرمی لەشی پێش لەخەو هەڵسان وەربگرێ.

شیکاری پرۆجیسترۆن(Progesterone):- بەم شیکارە بڕی هۆڕمۆنی پڕۆجیستیرۆنی لەش لەخوێندا دیاری دەکرێ ئەویش یاریدەی پزیشک دەدات کە هێلکەدانانی بەڕێکوپێکی بووە یان نا.

شیکاری چی دەکرێ لەم کاتەدا؟

1-AMH (antimullerian hormone) هۆڕمۆنێکە شانەکانی کۆئەندامی زاوزێ بەرهەمی دەهێنن وەک گونەکان لە نێرینەدا وە هێلکەدان لەئافرەتاندا.

2- FSH (Follicle Stimulating Hormone)

پێدەچێ پزیشک چەند شیکاری دیکە بۆ دەستنیشان یا دەوری شانە لە فرمانی هێلکەدانی ژنی بۆ ڕوون ببێتەوە.

ئەو شیکارانەش ئەمانەن:

١- هۆرمۆنی پرۆجیستیرۆن:

هۆڕمۆنێکە لە نێوان دابەزینی هێلکە سوڕی مانگانەیدا.

٢- هۆرمۆنی سایرۆید(TSH):

هۆڕمۆنێکە ڕەنگدانەوەی فرمانی ڕژێنی (سایرۆید) پەریزادە دەرەخات.

٣- هۆرمۆنی تێستۆستیرۆن :

هۆڕمۆنێکە پێدەچێ لە ژناندا زیاد بکات کۆنیشانەی کیسی سەرهێلکەدان بن (Polycystic Ovarian syndrome)

٤- هۆرمۆنی پرۆلاکتین: هۆڕمۆنێکە ڕژێنی (Pituitary) دەری دەدات

بۆ هەڵسەنگەندادنی نەزۆکی پێدەچێ پێویست بە هەڵگرتنەوەی وێنەی جۆگەی فالوب و منداڵدان بکات تا لە باری لەشساغێ ژن دڵنیا ببینەوە سەرباری شیکاری کرۆمۆسۆم تا بەدوای هەر بارێکی نائاسایی بچین کە بووبێتە مایەی نەزۆکی لە پیاواندا، هەڵسەنگاندنی نەزۆکی بە تێگەیشتن لە مێژووی لەشساغی پیاوەکە و هەڵسوکەوتی مەشقی فیزیکی و شیکاری سپێرم دەست پێدەکات. بڕ و جۆری سپێرمی تێدا دیاری دەکرێ. نموونەی تۆماو (Semen) لەماوەی ٢-٧ ڕۆژدا وەردەگیرێ کە پیاو سەرجێی تێدا نەکردبێ.

پزیشک دوای شیکاری تۆماو لەوانەیە شیکاری هۆرمۆنی بنوسێ تا لەو حاڵەتە بکۆڵێتەوە کە پیاوەکەی دووچاری نەزۆکی کردووە. شیکاری (Endocrine) چەند شیکار دەگرێتەوە:-

پێوانەی چی دەکرێ؟

ئاستی هۆڕمۆنی (LH,FSH,Testosterone) لە خوێندا

سەرباری ئەوانە پزیشک لەوانەیە هەڵسێ بە سۆنار (Ultra sounls)ی کیسی گون بۆ زانینی لە هەر گیران و داخرانی جۆگەی ئاوهاتنەوە دڵنیا دەبێتەوە.

هاوکاری کردنی پزیشک یاریدەدەرە بۆ دەستنیشان کردنی شیکاری سکوزا بەشێوەیەکی گونجاوی باری لەشساغی نەخۆشەکە و لە شیکاری سکوزایش حاڵی دەبین کە بە شێوەیەکی دروست نموونەی وەرگیراوە.