هەستیاری بەخۆراک
پشكنينی هەستیاریی خوێنه به خۆراکێکی دیاریکراو یا چه‌ند جۆرێکی خۆراك.كاتێك نيشانه‌كانی هه‌ستياری لهكهسهكهدا به‌دی دەکرێت، به‌تايبه‌تی له‌و كاتەی كه نيشانه‌كانی دوباره و چەندبارە بە ئەو جۆرە خۆراکە دەردەکەوێتەوە؛ بەو خۆراكانه‌ی كه هه‌ستياری به‌خشن، دەکرێت ئەو هەستیارییە بۆماوه‌یی بێت؛ له باوانه‌وه بۆ نه‌وه‌كان گوازرابێتەوە.
دژه‌ته‌نی IgE چییە؟
به‌شێكی سيسته‌می به‌رگری لهشە؛ كاتێك كه‌سێك هه‌ستيار بێ به خۆراكێك بۆ يە به‌ركه‌وتنی ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و خۆراكانه‌ی كه دوچاری هه‌ستياری ده‌كه‌ن ،وەههستياريیەكهی زيادده‌كات.
له‌شی كه‌سه‌كه خۆراكه هه‌ستيار به‌خشه‌كه وه‌ك ته‌نێكی بێگانه ده‌ناسێنێت و ده‌ستده‌كات به به‌رهه‌م هێنانی دژه‌ته‌ن و دژه‌ته‌نی
IgE جۆری
ههستياریی له خوێندا پهيدادهبێت. كاتێك كه‌سه‌كه بۆ جاری دووه‌م به‌ركه‌وتنی ده‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌مان خۆراكی هه‌ستيار
IgE به‌خش. دژهتهنهكه
مادهههستياری به‌خشه‌كه ده‌ناسێته‌وه‌و هانی له‌ش بۆ ده‌ردانی هستامين يان هه‌ر مادهيهكی كيميايی كه ده‌دات له ئه‌نجامدا ههستياريیەكه سه‌رهه‌ڵده‌دات و نيشانه‌كانی به توندی ده‌رده‌كه‌ون.
نيشانه‌كانی هه‌ستياری بەخۆراک چین:
خورانی ده‌م و مه‌ڵاشوو و كونی گوێ ، سه‌رگێژ خواردن و دڵ تێكه‌ڵهاتن و ڕشانه‌وه ، ئهگزيما و سكچوون و ئازاری گه‌ده ، خواردن بە ناره‌حه‌تی قودان و هه‌ناسه بڕكێ و ته‌نگه‌نه‌فه‌سی و ئازاری سنگ، ئاوسانی لێو زمان و گه‌رو،وە پهڵهپهڵە بوونی پێست،ئاوسان و سوربوونهوە.
لهتاقيگهكهمان ئه‌م شيكاريیە ئه‌نجام ده‌درێت بە پێشكه‌وتووترين ئامێری ئەڵمانی Euroimmun كه تيايدا زیاد لە چل جۆر لەئه‌و خۆراكانه ده‌گرێته‌وه كه تايبه‌تن به وڵاتی ئێراق و هه‌رێمی كوردستان.