Genetic Testing of Maturity-Onset Diabetes of the Young (MODY)


پشکنینی بۆماوەیی بۆ شەکرەی دەرکەوتە لە تەمەنی لاوێتیدا

MODYبە واتای ئەو جۆرە شەکرەیە دێت کە لە دوای تەمەنی پێگەیشتنی مرۆڤەوە سەر هەڵدەدا( ٢٠ بۆ ٢٥ ساڵی)،تاڕادەیەک ناوەکەی زۆر ئاشنا نییە بە گوێی زۆرینە، و دەکرێ بڵێین جۆرێکی دەگمەنی شەکرەیە و لە جۆرەکانی تری شەکرە جیاوازە، نزیکەی تەنها ( ٪١ بۆ ٪ ٢ )نەخۆشانی شەکرە ئەم جۆرە شەکرەیەیان هەیە. بە شێوەیەکی بۆماوەیی زاڵ لەنێو تاکەکانی خێزانێکدا دەگوێزرێتەوە، و بەر لە تەمەنی ٢٥ ساڵی نیشانەکانی لە کەسی تووشبوودا دەردەکەوێت، هاوکات کێشی کەسەکە، و شێوازی ژیانکردنی، و نەژادیشی کاریگەرییان لەسەر سەرهەڵدان و بەدەرکەوتنی نەخۆشییەکەوە هەیە. دەگمەنی و کەم باوی نەخۆشییەکە وای کرووە نزیکەی( لەسەدا ٩٠)ی ئەو کەسانەی شەکرەی مۆدییان هەیە بە هەڵە بە شەکرەی

جۆری یەک یان جۆری دووی، بناسێنن، ئەم جۆرەش پشت بە ئەنسۆلین نابەستێت (non-insulin dependent).

بۆ دوورکەوتنەوە لەو بە هەڵە دیاریکردنی، بەپێویست دەزانرێت پشکنینی بۆماوەیی جینی ئەنجام بدرێت، بە تایبەت لەم چوارحاڵەتەی کە لە خوارەوە ئاماژەی پێکراوە :

١-بەرزبوونەوەی ڕێژەی شەکرەی خوێن بەر لە تەمەنی ٢٥ ساڵی.

٢-دایک و باوکی ، یاخود چەند کەسێکی خزمی نزیکی شەکرەیان هەبێت(زیاد لە ٣ کەس)

٣-سەرەڕای بەکارهێنانی ئینسولین ، شەکرەیەکی نا کۆنترۆڵی هەبێت.

٤-نیشانەکانی جیاوازبن لە نەخۆشانی تری شەکرە لەم کاتەشدا پێویستە ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕبکەیت .

چ گرنگییەکی هەیە تا بزانیت شەکرەکەت لە جۆری مۆدییە ؟

١-بۆ ئەوەی دڵنیا ببیتەوە کە چارەسەری پێویست وەر دەگریت، و بشوەستیت لە بەکارهێنانی ئەنسۆلین تا کاتی پێویست، وەکو دەزانرێت ئەنسۆلین ناتوانێت یارمەتی دەربێت لە چارەکردنی ئەم جۆرەی شەکرە .

٢- دیاریکردنی ڕیسک و مەترسی گواستنەوەی مۆدی لە دایک و باوکەوە بۆ منداڵەکانیان و زوو هۆشیارکردنەوەیان لێی، چونکە چانسی لە سەدا پەنجای هەیە بۆ منداڵەکانیان بگوازرێتەوە.

ئەو پشکنینانەی پێویستە ئەنجام بدرێن :

١- شیکاری دژە تەنەکانی پەنکریاس pancreatic antibodies

٢- شیکاری C-peptide

٣-پشکنینی جێنێتیکی:

linkage analysis, restriction fragment length polymorphism, DNA sequencing, بۆ دیاری کردنی بازدان

یەکێک لەجینە پەیوەستەکانی. بەهیوای سەلامەتی هەموولایەک