ئەم شیکارییە لەرێگەی خوێن یان شلەکانی لەشەوە دەکرێت بۆ لێکۆڵینەوە لە کرۆمۆسۆمەکان .زۆربەی مرۆڤەکان ٢٣جووت کرۆمۆسۆمیان هەیە کە دەکاتە ٤٦ کرۆمۆسۆم، نیوەی لەباوکەوە دەگوازرێتەوە و نیوەکەی دیکەش لە دایکەوە. هەندێک جار رەنگە کەسێک کرۆمۆسۆمێکی زیاد یان کەمی هەبێت،یان قەبارە و شێوە و ریزبەندی کرۆمۆسۆمەکان رەنگە ناتەواو بن. کرۆمۆسۆمی نائاسایی مانای ئەوەیە کەسەکە نەخۆشییەکی بۆماوەیی هەیە وەک(سیندرۆمەکانی داون، پاتاو، ئێدوارد، تەرنەر)
مرۆڤی پێگەشتوو(سەروو ١٨ساڵ) رەنگە لەم کاتانەدا پیویستیان بەم شیکارییە هەبێت:
١.کاتێک توشی کێشەو بەربەست دەبن لە خستنەوەی وەچەدا.چونکە هەندێک کات نەزۆکی بەهۆی نەخۆشییە بۆ ماوەییەکانە.
٢.توشبوون بە هەندێک جۆری شێرپەنجە و نەخۆشییەکانی خوێن.هەندێک نەخۆشی وەک: (کەم خوێنی،شیرپەنجەی خوێن، شیرپەنجەی لیمفەگرێیەکان) ئەتوانن ببنە هۆی گۆرانکاری لە کرۆمۆسۆمەکاندا، دۆزینەوەی ئەم گۆرانکاریانە لەرێگەی کاریۆتایپ هاریکاری دەکات لە هەلبژاردنی چارەسەردا.
٣.کەسێک کەنەخۆشیەکی بۆماوەیی هەبێت لە خێزانەکەیدا. شیکاری کرۆمۆسۆمەکان ئەتوانێت کرۆمۆسۆمی ناتەواو دەستنیشان بکات وە هەروەها چانسی گواستنەوەی بۆ وەچەکان دیاری بکات.
منداڵی لە دایک نەبوو، لە سکی دایکدا رەنگە پێویستی بەم شیکارییە هەبێت، ئەگەر چانسی نەخۆشی بۆماوەییان زیاتر بێت بەهۆی:
١.تەمەنی دایک زیاتر بێت لە ٣٥ساڵ لە کاتی دووگیان بووندا.
٢.دایک و باوکەکە نەخۆشی بۆماوەییان لە خۆیاندا هەبێت یان لە خێزانەکانیاندا.
هەندێک کات ئەگەر کۆرپەیەک لە کۆتا مانگەکانی دووگیانی یاخود لەکاتی لە دایک بوون گیان لە دەست بدا، کاریۆتایپین دەتوانێت دەستنیشانی بکات ئەگەر نەخۆشییەکی بۆماوەیی هۆکاری مردنەکە بوبێت یان نا.
کاریۆتایپ بەم شێوازانەی خوارەوە دەکرێت:
١.لەسەر خوێنی نەخۆشەکە.
٢.لەسەر مۆخی ئێسکی نەخۆشەکە.
٣.شلەی دەورەبەری منداڵ لە سکی دایکدا.
٤.لەسەر وێڵاشی دایکەکە لە کاتی دووگیانیدا.
شیکاری کاریۆتایپ لە تاقیگەی پسپۆڕی نوا بەردەستە.
بەهیوای سەلامەتی هەموو لایەک