MODY

Maturity Onset Diabetes of

the young:

جۆرێکی بۆماوەیی نەخۆشی شەکرەیە کە بە گشتی تووشی 1-2%ی ئەو کەسانە دەبێت کە تووشی نەخۆشی شەکرە بوون. زۆرێک لە کەسانی تووشبووبە MODY بە هەڵە بە جۆری یەکەم یان جۆری دووەمی شەکرە دەستنیشان دەکرێن، بۆیە دیاریکردن و دەستنیشانکردنی MODY کاریگەرییەکی زۆری لەسەر چارەسەرکردنەکەی دەبێت.

ئەم نەخۆشییە بەهۆی بازدان (mutation) وگۆڕانی تاقە جێنێکەوە ڕوودەدات. ئەگەر ئەم بازدانی جینە لە باواندا هەبێ، هەر منداڵێکیان بە ڕێژەی ٥٠٪ بەختی ئەوەیان هەیە بۆیان بگوازرێتەوە، بەگشتی لە تەمەنی ٢٥ ساڵییەوە نەخۆشییەکەیان تیا دەردەکەوێ، سەرەڕای نەبوونی گرفت لە شێوازی ژیان و خۆپارێزییان.

شیکاری جینی بۆ دیاریکردنی MODY لەتاقیگەی پسپۆڕیی نوا بەردەستە.

بەهیوای سەلامەتی هەموولایەک.