penicillamine challenge

شیکاری

penicillamine challenge

ئەم شیکارە چییە؟

ئەم شیکارە تەنها جارێک دەکرێ تا لە ئەگەری هەر تێکچوونێکی دەگمەنی جینی کە بە نەخۆشی وێڵسن ناسراوە دڵنیابین.

نەخۆشی وێڵسن چییە؟

ئەو کەسانەی دووچاری ئەم نەخۆشییانە بوونەتەوە ناتوانێ خۆی لە زیادەی توخمی مس لەلەشدا قوتار بکات. مس ڕاستەوخۆ لە خواردنەوە بەلەش دەگات.،تەنها بڕێکی کەمی بۆ لەشساغی پێویستە. جگەر زیادەی ئەم توخمە دەپاڵێوێت لەڕێی ترشی زراوەوە فڕێی دەدات کە لە جگەردا بەرهەم دێ و دەڕژێتە ناو ڕیخۆڵە. بڕی زیادەی مس ژاراویەوکەلە ڕێی جگەرەوە دەڕژێتە ناو خوێن و بە ئەندامەکانی لەش دەگات لەوانە مێشک و گورچیلە و چاوەکان کەڵەکەبوونی لەم ئۆرگانانەدا زیانبەخشە. گەر هەر لەسەرەتای تووشبوونەوە چارەسەرکرا،نەخۆش دەتوانێت بەباشی بەکارەکانی ڕابگات و ژیانێکی ئاسایی بژی.

مەترسی ئەم نەخۆشییە:-

گەر نەخۆشەکە بەدەرمانی پەنسلین هەستیاربوو ناتوانێ ئەم شیکارە بکات. مەرجە نەخۆش بە پەرستاران و پزیشکان بڵێ چاودێری هەر دەرمانێک بکات کە وەریدەگرێ. بە تایبەتی ئەوە زۆر گرنگە پێیان بڵێیت گەر دەرمانی دژە ترشەڵۆکی لەبەر نەخۆشی دڵەکزێ یا بەدهەرسی وەردەگرێ یان نا.

هەنگاوەکانی شیکارکردن:-

لەو ڕۆژەدا کە شیکار دەکەیت مەرجە لە ٨:٣٠ سەرلەبەیانی لە تاقیگە ئامادەبن پێویستە ئاو یا هەر خواردنەوەیەکی تر بێ لەشیر و بەڵام هیچ خواردنێکتان نەخواردبێ.

دەبێ دوو دەنک پەنسلین ئەمین (٢٥٠ ملیگرام)وەربگرن پاشان میز بۆ ١٢ کاتژمێر کۆدەکاتەوە،پاش ١٢ کاتژمێرەکە دوودەنک حەبی کە دەخوات ومیز بۆ ١٢ کاتژمێری کە کۆدەکاتەوە لە بوتڵێکی خاوێندا.

چارەسەر:-

گەر دەستنیشانی نەخۆش وێلیسن کرا زۆر گرنگە چارەسەر وەربگیرێ. تا لەش لەبڕی زیادەی مس قوتاربێ و ڕێ‌بگڕی لەوەی لەداهاتوویشدا لەلەشدا کارلێک بکات. چارەسەری زوو واباشترە دەست پێ‌بکرێ لەو کەسانەدا کە نەخۆشییەکەیان هەیە. تاژیانێکی ئاسایی بژین. چارەسەریش بە وەرگرتنی پەنسلین ئەمینی یا دەرمانی هاوشێوەی دەبێ کە پزیشک بڕیاری لێ دەدەدات.