Spinal Muscular Atrophy(SMA)

پوکانەوەی ماسولکەکانی بڕبڕەی پشت:

پوکانەوەی ماسولکەکانی بڕبڕەی پشت (SMA) ئاماژەیە بۆ کۆمەڵێک نەخۆشی بۆماوەیی کە دەتوانن زیان بە خانە دەمارە تایبەتەکانی ناو مێشک و بڕبڕەی پشت (دەمارەخانەی جوڵاو) بگەیەنن و بیانکوژن. دەمارە جووڵاوەکان کۆنتڕۆڵی جوڵە لە قۆڵ و قاچ و دەم و چاو و سنگ و قوڕگ و زمان دەکەن، هەروەها کۆنتڕۆڵی چالاکیی ماسولکەکانی ئێسکەپەیکەریش دەکەن وەک قسەکردن، ڕۆیشتن، قووتدان و هەناسەدان.

باوترین جۆری SMA بەهۆی جینێکی گۆڕاو یان ونبووەوەیە کە بە جینی دەمارە جوڵاوەکانی مانەوە (SMN1) ناسراوە، کە بە شێوەیەکی گشتی بەرپرسە لە بەرهەمهێنانی پڕۆتینێکی پێویست بۆ دەمارە جووڵاوەکان.

ئەم فۆڕمەی SMA چوار جۆری هەیە:

١- جۆری یەکەم (هەروەها ناسراوە بە نەخۆشی Werdnig-Hoffma)،بەزۆری پێش تەمەنی شەش مانگی دەرەکەوێت. ئەو منداڵانەی بە توندی تووشبوون ڕووبەڕوی کەمبوونەوەی جوڵە و کورتبوونەوەی درێژخایەنی ماسولکەکان یان ڕیشاڵەکان دەبن (گرژبوونەوە). لە منداڵانی تردا لەوانەیە نیشانەی کەیان هەبێت وەک(کەمبوونەوەی تۆنی ماسولکەکان، کەمی پەرچەکرداری ڕیشاڵەکان، چرچبوون، نائاسایی ئێسکەپەیکەرەکان و کێشە لە قووتدان و خواردندا).

ئەگەر چارەسەرنەکرێت، زۆرێک لە منداڵانی تووشبوو لەتەمەنێکی زوودا دەمرن.

‏٢- جۆری دووەمی SMA بەزۆری لە نێوان تەمەنی ٦ بۆ ١٨ مانگیدا هەستی پێدەکرێت. منداڵان دەتوانن بەبێ پشتیوانی دابنیشن بەڵام توانای وەستان یان ڕۆیشتنیان نییەبۆیە دەبێت کەسێک هاوکارییان بکات. هەروەها لەوانەیە کێشەی هەناسەدانیان هەبێت. بۆیە تەمەنیان کورت دەبێت زۆربەی تاکەکان تا تەمەنی هەرزەکاری یان گەنجی دەژین.

‏٣- جۆری سێیەمی SMA (کە بە نەخۆشی کوگلبێرگ-وێلاندەر ناسراوە) دوای تەمەنی 18 مانگی دەبینرێت. منداڵان دەتوانن بە شێوەیەکی سەربەخۆ بڕۆن بەڵام لەوانەیە کێشەیان هەبێت لە کاتی ڕاکردن، هەڵسانەوە لە سەرکورسی، یان سەرکەوتن بەسەر پلیکانەکاندا. ئاڵۆزییەکانی تر لەوانەیە بریتی بن لە قەموری(چەمانەوە)ی بڕبڕەی پشت وگرژبوونی،هەوکردنی کۆئەندامی هەناسەدان. ئەم جۆرەیان بە چارەسەرکردن زۆربەی تاکەکان دەتوانن تەمەنێکی مامناوەندیان هەبێت.

‏٤- جۆری چوارەمی SMA دوای تەمەنی 21 ساڵی دروست دەبێت، لەگەڵ لاوازی ماسولکەکانی قاچ (سووک تا مامناوەند) و دەرکەوتنی نیشانەکانی کەپێشتر باسمانکرد.

نیشانەکانی SMA:

نیشانەکانی و سەرەتای دەرکەوتنی دەکەوێتە سەر جۆرەکەی،وە نیشانە باوەکانی بریتین لە:

• شلی یان لاوازیی دەست و قاچ (پەلەکان).

• گرفتی جووڵە، وەک کێشە لە دانیشتن، گاگۆڵکێ کردن لە ڕۆشتندا.

• چرچبوون یان لەرزینی ماسولکەکان.

• گرفت لە ئێسک و جومگەکاندا.

• گرفت لە قووتداندا.

• گرفت لە هەناسەداندا.

شیکاری جینی ئەم نەخۆشییە لەتاقیگەی پسپۆڕی نوا بەردەستە.

*****************************************

بەهیوای سەلامەتی هەموو لایەک.