ناو:میدیا موفەق یەحیا
بەرواری لە دایک بوون:
١ی تەمموزی ١٩٨٤، سلێمانی
خوێندن:
١-قۆناغی بنەڕەتی و ناوەندی و دواناوەندی لە کەرکوک.
٢-کۆلێژی پزیشکی-زانکۆی موسڵ(٢٠٠١-٢٠٠٧)
3- دبلۆمی باڵا (ماستەر) لەنەخۆشییەکانی خوێن(٢٠١٣-٢٠١٥)
ئەزموونی کارکردن:
- لە ساڵی ٢٠٠٨ پزیشکی نیشتەجێی خولاو لە کەرکوک بۆ ماوەی ١٥ مانگ لە نەخۆشخانەکانی (ئازادی، منداڵان، جمهوری)هەر چوار بەشی سەرەکی (پزیشکی هەناوی، منداڵبوون و ئافرەتان،نەشتەرگەری، منداڵان).
•دکارکردن لەنەخۆشخانەکانی سلێمانی بۆ ماوەی دە مانگ لە نەخۆشخانەکانی (منداڵبوون، شۆڕش، منداڵان، کۆیە، چەمچەماڵ) وەک پزیشکی نیشتەجێی خولاو.
تەواوکردنی مەشقی پلەبەندی دووساڵە لە نەخۆشخانەی چەمچەماڵ و تەکیە.
وەک پزیشکی نیشتەجێی دێرین لە بەشی خوێن وەرگیرام و لە تاقیگەی ناوەندی، نەخۆشخانەی هیوا، نەخۆشخانەی شۆڕش، نەخۆشخانەی منداڵان، و نەخۆشخانەی فێرکاری کارم کردووە.
- لە ساڵی ٢٠١٣-٢٠١٥ لە خوێندن بۆ دبلۆمی باڵا وەرگیرام و بوومە پزیشکی پسپۆڕی شیکاری خوێن.
- لە ساڵی ٢٠١٥ وەک پزیشکی پسپۆڕی شیکاری خوێن لە تاقیگەی ناوەندی دوو دەستم بە کارکردن کرد و تا ساڵی ٢٠٢٣ بەردەوام بووم، لەنێویاندا شەش مانگ لە بانکی سەرەکی خوێن کارم کردووە.
- لە ساڵی ٢٠١٧ تا ٢٠٢٥ لە کلینیکی ڕاوێژکاری تەندروستی سەرچنار کارم کردووە.
- لە ساڵی ٢٠٢٣ تا ئێستا لە نەخۆشخانەی فێرکاری شار کاردەکەم.
- لە مانگی دەی ساڵی ٢٠٢٤ تا ئێستا پزیشکی پسپۆڕی شیکاری خوێنم لەتاقیگەی پسپۆڕی نوا.







