Turner syndrome


سیندرۆمی تەرنەر: نەخۆشییەکە کە تەنها توشی مێینە دەبێت، کەسی تووشبوو یەکێک لە دوو کرۆمۆسۆمی ئێکسەکانی یان بە تەواوی یان نیوەیی لە دەست داوە.

ئەم نەخۆشییە ئەبێتە هۆی چەندەها نەخۆشی لە سیستەمەکانی تری جەستەدا.

نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە دەگۆرێت، رەنگە هيچ نیشانەیەکی وا دەرنەکەوێت تاکو تەمەنی بالق بوون، بەڵام رەنگە لە هەندێکدا هەر لەسەرەتاوە بە نە خۆشی دڵ لە کەسەکەدا دەرکەوێت.

هەندێک لە نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە:

١.ملێکی پان.

٢.گوێچکەکان لەخوارترن وەک لە ئاستی خۆیان.

٣.سنگی پان و گۆکان دوورن لە یەک.

٤.ئاوسانی دەست و پێکان بەتایبەت لە کاتی لەدایکبوون.

٥.پەنجەی کورت.

٦.دواکەوتن لە گەورەبوون.

٧.نەخۆشی دڵ

٨.درەنگ کەوەتنی بالق بوون.

٩.باڵای کورت بەراورد بە خێزانی کەسەکە.

١٠.نەزۆکی

هتد…

ئەم نەخۆشییە دەتوانرێت بە دوو شێواز دەستنیشان بکرێت:

١.لە سکی دایکدا، لە رێگەی شیکاری NIPT، کە لە رێگەی خوێنی دایکەکەوە دەکرێت پاش تێپەربوونی ١٠هەفتە لە دووگیانی.

٢.پاش لە دایک بوون، لە رێگەی شیکاری کاریۆتایپ،

کە لە رێگەی خوێنی نەخۆشەکەوە دەکرێت.

هەردوو ئەم شیکارییە لە تاقیگەی پسپۆری نوا بەردەستە.

بەهیوای سەلامەتی هەموو لایەک.