شیکاری پێپتایدی خوێنبەرە چالاکەکانی ڕیخۆڵە
شیکاری (VIP) تایبەتە بە پێوانەکردنی بڕی (VIP) لەخوێندا.
VIP ماددەیەکە لە خانەکانی لەشدا هەیە، بڕێکی زۆری بەشێوەیەکی ئاسایی لە خانەکانی هەستەدەمار و جۆگەی هەرسدا هەیە.
VIP چەندین فرمانی هەن:
پێپتایدی خوێنبەرە چالاکەکانی ڕیخۆڵە (VIP) ڕۆڵی گرنگی لە زۆرێک لە ئەرکە بایۆلۆژییەکاندا هەیە وەک:
هاندانی گرژبوون لە دڵدا، فراوانبوونی خوێنبەرەکان، بەرەوپێشبردنی پەیوەندی دەمارەییەکان ،بەرگری لەش ،دابەزاندنی پەستانی خوێنی خوێنبەرەکان، و چالاکیی دژە هەوکردن.
خاوکردنەوەی ماسولکە، دەردانی هۆرمۆنەکانی پەنکریاس و ڕیخۆڵە و کۆنتڕۆڵکردنی ڕێژەی ئاوخوێ وئەنزمەکان وترشی گاستریک لەکاتی هەرسدا،هەروەها دەبێتە هۆی ئارامبوونەوەی ماسولکەکانی کۆئەندامی هەرس و دڵ و خوێنبەرەکان.
بڕی سرووشتی VIP لە خوێندا (کەمترە لە٧٥ پیکۆگرام/مل)ئەوانەی نەخۆشن و دووچاری VIPoma Screening Tumor (VIPomaی دەردراوی گرێی شێرپەنجەیی)بوون، پێدەچێ بڕەکەی سێ تا دە هێندە زیاد بکات.
بڕی بەرزی VIP واتە نیشانەی درێژخایەنی سکچوونە کە نیشانەی (VIPoma)یە. گەر بڕەکەی مام ناوەند بێ بەهۆی نەخۆشییەکانی جۆگەی هەرسەوەیە.
مەترسییەکانی:
١-خوێن بەربوونی زۆر.
٢-بێهۆشبوون.
٣ کۆبوونەوەی خوێن لەژێر پێستدا.
٤-هەوکردن.
ئەم شیکارییە لەتاقیگەی پسپۆڕی نوا بەردەستە.
بەهیوای سەلامەتی هەموولایەک.