جین:بەشێکە لە DNA، کە بەرپرسە لە فەرمانەکانی لەش و دیاریکردنی فینۆتایپی کەسەکە.
(فینۆتایپ:وەک رەنگی قژ و پێست و چاو هتد…)
هەموو مرۆڤێک نزیکەی ٢٠٠٠٠-٢٥٠٠٠ جینی هەیە، هەر جینێکیش پێکهاتووە لە دوو کۆپی،یەکێک لە باوکەوە و یەکێکیش لە دایکەوە دەگوازرێتەوە بۆ کەسەکە. هەر جینێک بەرپرسە لە ئیشێکیی دیاریکراو لە جەستەدا، ئەگەر ئەم جینانە هەر گۆرانکاریەک رووبات تیایاندا ناتوانن چی تر فەرمانەکان وەک خۆی جێبەجێ بکەن، بۆیەهەندێک نەخۆشی هەن لە مرۆڤەکاندا کە بەهۆی درووستبونی ئەم گۆرانکاریانەوە درووست دەبن، وەک نەخۆشی:
١.سیستیک فایبرۆسس.
٢.سیندرۆمی مارفان.
٣.هیمۆکرۆماتۆسس.
٤.ثالاسیمیا.
٥.هەندێک لە شێرپەنجەکان،
وە چەندەها نەخۆشی تر
ئەم نەخۆشیانە دەکرێت لەرێگای شیکاری جیناتەوە دەستنیشان بکرێت، بەڵام هەندێک جار رەنگە شیکاری بۆ یەک جین یان یەک نەخۆشی ئەنجام نەدات بەدەستەوە، یاخوود نیشانەکانی نەخۆشیەکە زۆر ئالۆز بێت کە دکتۆر نەتوانێت نەخۆشی یان جینەکە دیاری بکات، لەم کاتانەدا شیکاری( whole exome sequencing )بەکاردێت، ئەم شیکارییە سەیری هەموو جینەکانی نەخۆشەکە دەکات، بەجۆرێک هەر گۆرانێک لە هەر جینێکدا هەبێت، یان هەر نەخۆشیەکی بۆماوەیی هەبێت دەستنیشانی دەکات، ئەم شیکارییە لە رێگەی خوێنی نەخۆشەکە ئەنجام دەدرێت.
ئەم شیکارییە لە تاقیگەی پسپۆری نوا بەردەستە.
بەهیوای سەلامەتی هەموو لایەک.