یەکەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ نەخۆشییەکانی منداڵان لە بەرواری ٢٦و٢٧ی ٢٠٢٣ لە ئوتێل شاری جوانی سلێمانی بەڕێوەچوو

تاقیگەی پسپۆڕیی نوا وەک یەکێک لە سپۆنسەرانی کۆنگرەکە و تاقە تاقیگەی سلێمانی بەشدار بوو لەو بۆنەیەدا،بۆ زیاتر ئاشناکردنی پزیشکانی ئەو بوارە بە شیکارە گشتی و دەگمەنەکان کەلە تاقیگەکەمان ئەنجام دەدرێن. هەروەها ناساندنی ئەو شیکارییە جینیانەش کە لای خۆمان بەردەست نین لە دەرەوەی کوردستان ئەنجام دەدرێن.بەتایبەت لە تاقیگەی جینی پێشکەوتووی Agiomix لەدوبەی.کە تاقیگەی پسپۆڕیی نوا تاقە […]

بەردەوامین بۆ دەسخستنی بڕوانامەی ئایزۆ بەم زووانە (ISO 15189).

کۆرسێکی کەمان خوێند بەناونیشانی ISO 15189 Internal Auditor Training Course، کە وردەکارییە لە کاروباری تاقیگەو ئامێرەکان و کاری ووردبینی لەچۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵ هەموو بەشەکانی تاقیگە بەشێوەیەکی زانستی بەپێی پەیرەو بەرنامەی ئایزۆی تایبەت بەتاقیگەی پزیشکی،لەو بارەوە کۆرسێکی سێ ڕۆژەی تر بۆ کارمەندەکانی تاقیگە ڕەخسێنرا و سەرکەوتووانە کۆتایی پێ هات.

لەدرێژەی کارو چالاکیمان، ئەمڕۆ٨-١-٢٠٢٣ کارمەندانی هەردوو تاقیگەی پسپۆڕیی نوا و تاقیگەی پسپۆڕی سمارت بەشداربوون لە کۆرسێکی وانەی تیۆری و پراکتیکی ئەو شیکارانەی تایبەتن بە(Immunofluorescence).

کۆرسەکە لە لایەن بەڕێز دکتۆر محەمەد ساڵحەوە پێشکەشکرا کەپسپۆڕی ئیمینۆلۆجییە وەماوەی چوار کاتژمێری خایاند .کە بەوەش ئاستی زانستی کارمەندەکان دەچێتەسەرو کاریگەریی تەواوی دەبێ لەوردو دروستی ئەنجامی شیکاری نەخۆشی. بەئومێدی لەشساخی هەموو لایەک.

لەدرێژەی پەرەپێدانی ئاستی زانستی کارمەندان و پێشخستنی کارەکانی تاقیگەکەمان ئێوارەی پێنج شەممە ڕێکەوتی ٢٢/١٢/٢٠٢٢ لە ئۆتێل تایتانیک ۆرکشۆپێکی تایبەت بە شیکاریە جینیەکان بەناوی (Introduction to Medical genetic testing) بۆ زۆر بەڕێز دکتۆر زانیار ئاغال سازدرا

لەدرێژەی پەرەپێدانی ئاستی زانستی کارمەندان و پێشخستنی کارەکانی تاقیگەکەمان ئێوارەی پێنج شەممە ڕێکەوتی ٢٢/١٢/٢٠٢٢ لە ئۆتێل تایتانیک ۆرکشۆپێکی تایبەت بە شیکاریە جینیەکان بەناوی (Introduction to Medical genetic testing) بۆ زۆر بەڕێز دکتۆر زانیار ئاغال سازدرا، کەبەشێکی بەرچاو لە پزیشکانی هیماتۆلۆجی،ئۆنکۆلۆجی وهەناوی ستافی تاقیگەکەمان ئامادەبوون.کە لە بارەی شیکاری جینی وچۆنێتی ئەنجامدان وهەڵسەنگاندنی ئەنجامەکەی باسێکی چڕوپڕی پێشکەش […]

بە ئامانجی پێشکەوتن وپێشخستنی کاری تاقیگەکەمان لە ڕووی زانستی و چۆنایەتیەوە

بە ئامانجی پێشکەوتن وپێشخستنی کاری تاقیگەکەمان لە ڕووی زانستی و چۆنایەتیەوە؛ لە چوارچێوەی هەوڵی بەدەستهێنانی بروانامەی ئایزۆی تایبەت بەتاقیگەی شیکاری نەخۆشی (ISO-15189). بەڕێکەوتن لەگەڵ کۆمپانیای تایبەت بە ئەم بوارە کە ئەویش کۆمپانیای مۆچیارە. کۆمپانیایی مۆچیار(Mochyar) پێشەنگی بواری (ISO) یە بە هاوبەشی (Bureau Veritas) کەکۆمپانیایەکی نێودەوڵەتییە و لە ١٦٠ دەوڵەتدا لەم بوارەدا کاردەکات، نزیکەی لە ٪٨٠ […]

تاقیگەی پسپۆریی نوا لە سەرەتای دامەزراندنییەوە تا ئێستایش هەمیشە هەوڵی باشترینی داوە لە بواری شیكاری تاقیگەدا

تاقیگەی پسپۆریی نوا لە سەرەتای دامەزراندنییەوە تا ئێستایش هەمیشە هەوڵی باشترینی داوە لە بواری شیكاری تاقیگەدا؛ تا بتوانێت زۆرترین خزمەت بە هاوڵاتیانی شارەكەو دەوروبەری بكات. یەكێك لەو هەوڵانەی تاقیگەی پسپۆریی نوا ناردنی ستافێکی شارەزاو بەئەزموون و پێشكەوتوو بۆ وڵاتی ( ئیمارات) / دوبەی.کە بە فەرمی لەلایەن گروپی كۆمپانیاكانی (Alliance Global (AGBL Group) كە بانگێشت کراین […]

ڕۆژانی یەک و دووی مانگی شەش لە هەولێر بەشداریمان لە سپۆزیۆمێکی کۆمپانیای Biomirueix ی فەڕەنسی كرد

ڕۆژانی یەک و دووی مانگی شەش لە هەولێر بەشداریمان لە سپۆزیۆمێکی کۆمپانیای Biomirueix ی فەڕەنسی كرد، کە (کۆمپانیای اسماعيلية) ڕێکی خستبوو لەسەر نەخۆشییە گواستراوەکان.وە زانیاری بەسود لەسەر هەریەک لەم ئامێرە شیکارییانە باسکرا:١- ئامێری چاندن (Vitek 2 Compact) ،کە لە ساڵی ٢٠٢١ وە ئەم ئامێرە خراوەتە کار لەتاقیگەکەمان.٢- ئامێری پێشکەوتوی ( Film Array Biofire)کە لەم ساڵدا […]

سەردانی ووڵاتی تورکیا بۆ ئەنجامدانی گرێبەست

سەردانی ووڵاتی تورکیا بۆ ئەنجامدانی گرێبەست ،لەگەڵ هەندێک تاقیگەی پێشکەوتوو لەبواری شیکاریەکانی مۆڵکیولەر رو جینات.بەداخەوە زۆربەی زۆری شیکارییە جینیەکان لەکوردستاندا بەردەست نین. بۆیە بەناچاری دەبێت بنێردرێتە دەرەوەی ووڵات، چ بۆ ئەڵمانیا،تورکیا یان ئەردەن.بەهیوای ئەوەی لەنزیکترین دەرفەتدا بتوانین ئەو ئامێرانەی کەپەیوەندیدارە بەم شیکاریانەوە، فەراهەم ودابین بکەین بۆ خزمەتی هاوڵاتیانی خۆمان. ئەنکەرە-ئەستەنبوڵ 22-27/5/2022

سیمینارێک بۆ بەڕێز دکتۆر زانیار نوری ئاغال پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناوو دڵ

تاقیگەیکەمان(تاقیگەی پسپۆڕیی نوا) ئێوارەی ڕۆژی ٤-١١-٢٠٢١ سیمینارێکی بۆ بەڕێز دکتۆر زانیار نوری ئاغال پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناوو دڵ؛ سەبارەت بە (Infection Disease) بۆ کارمەندانی تاقیگە لە ئوتێل تایتانیک ساز کرد.سوپاس بۆ ماندوبوون وئەوکاتەی کە پێی بەخشین ،بەهیوای سودبینین لەو زانیاریانەی کە بەڕێزیان پێشکەشیکردین.