نەخۆشیی بێ‌هێزبوونی ماسوولکە

مایۆپاسی Myopathy مایۆپاسی پێوەندیی بە نەخۆشییەکانی ماسوولکەوە هەیە. لەم بارەدا ماسوولکە وەک لێی چاوەڕوان‌دەکرێ، کەمتر چالاکە. ئەوەیش کاتێ ڕوودەدا کە ماسوولکە وەک پێویست و بە شێوەیەکی گونجاو گەشەی‌نەکردبێ. ماسوولکە، کە پرۆتین و ئاوێتەکانی پێکهاتەکەی پێک‌دەهێنن، ئاسایی بە گرژبوون و خاوبوونەوە کورت‌دەبێتەوە و بە جۆرێکی گونجاویش گرژ و خاو دەبێتەوە. کە هەر یەکە لەو پێکهاتانەی ناکارادەبێ، […]

کۆنیشانی کری دوچات (Cri du chat Syndrome)

ئەم نەخۆشییە بەم ناوانەیش دەنووسرێ: Cat cry syndrome، Chromosome 5p deletion Syndrome، پوختەی باس: کۆنیشانەی کری دوچات لەدایکبوونەوە هەیە و کار لە گەشە و گەورەبوون منداڵ دەکات . منداڵی ساوا لەم حاڵەتەدا گریانی وەک دەنگی پشیلە وایە، سەری گچکەیە، ڕوخساری هەر زۆر جیاوازە، لەوانەیشە هەناسەدانی ئاسایی‌نەبێ. کەسانێ ئەمە حاڵیان‌بێ، توانای بیرکردنەوە و گەشەکردن و قسەکردنیان […]

(C1 esterase inhibitor) چییە؟

یەکێ لەو ڕێگایانەی کە لەشت خۆی لە بەکتریا و ڤایرۆس پێ دەپارێزێ بەرهەم هێنانی دژەتەن (Antibody)ە تا لەدژیان بجەنگێ ڕێگایەکی دیکەیش سیستمی بەرگری لەشە. سیستمی بەرگری لەش وەڵامی هەر هەڕەشەیەک دەداتەوە پێش ئەوەی دژەتەن بەخۆبکەون. بۆنموونە:- پێست ڕێ‌بە میکرۆب (germ) نادات بگەنە ناو لەش. پێکهاتەی کیمیایی خوێن یاریدەی ساڕێژکردنەوەی خانە دەدەن کە بەهۆی هەوکردنەوە برینداربووە. […]

Cystic hygroma

کیسی هایگرۆما بە کوردی واتا کیسی ئاوی، گەورەبوونێکی نائاساییە کە دەردەکەوێت لەسەر مل یاخود سەری منداڵی ساوا. پێکهاتووە لە یەک یان زیاتر لە کیسێک کە لەگەڵ تێپەربوونی کات گەورە دەبێت. ئەم نەخۆشییە کاتێک دروست دەبێت کە کۆرپەکە لە سکی دایکیدایە، بەڵام دەکرێت لە دوای لە دایکبوونیش درووست ببێت. ئەم کیسانە بەهۆی گیرانی بۆری لیمفەکانە، ئەم […]

RUSSEL SILVER Syndrome

نەخۆشییەکی زگماکی دەگمەنە، کەنەخۆشەکە تووشی گەورەبوونی لەسەرەخۆ و نایەکسانی قاچ و دەمووچاو دەبێت. ئەم نەخۆشییە بەهۆی کێشەیەکی جینیەوە دەبێت، کەرەنگە نەخۆشەکە زۆر بەسەختی تووشبێت یاخود بە ئاسانی تووشبێت و تەنانەت هەستی پێنەکات. چارەسەری ئەم نەخۆشییە تیشک دەخاتە سەر چارەسەرکردنی نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە. ئەم نەخۆشانە پێش ئەوەی وەچە بخەنەوە پێویستە سەردانی پسپۆری جینی بکەن، چوونکە ئەم […]

Riley day syndrome

سیندرۆمی رایلی دەی، نەخۆشییەکی بۆماوەییە تووشی دەمارەکانی جەستە دەبێت. ئەم نەخۆشییە بۆماوەییە و کاتێک تووشی کەسێک دەبێت کە کۆپییەکی جینەکە لە دایک و باوکیشەوە گوازرابێتەوە بۆ کەسەکە. ئەم نەخۆشییە زیاتر لەو کەسانەدا هەن کە باوباپیریان دەچێتەوە سەر جولەکەکان. نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە: بەهۆی ئەوەی ئەم نەخۆشییە تووشی کۆئەندامی دەمارەکان دەبێت، دەبێتە هۆی (تێکچوونی پەستانی خوێن، خێرایی […]

XYY syndrome

نەخۆشییەکی دەگمەنی کرۆمۆسۆمەکانە، کە تووشی نێرینە دەبێت، هۆکارەکەی کۆپییەکی زیادەیە(لە کرۆمۆسۆمی Y)،کوڕ بە ئاسایی کۆپییەک لە X و کۆپییەک لە Y کرۆمۆسۆمی هەیە، بەڵام ئەم نەخۆشانە کۆپییەکی X و دوو کۆپی Y کرۆمۆسۆمیان هەیە. نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە لە منداڵ و هەرزەکاردا: ١.لاوازی تۆنی ماسولکەکان. ٢.دواکەوتنی گاگولکێ و پێگرتن. ٣.دوا کەوتن لە قسەکردن. ٤.گرفت لە تەرکیز […]

(Phenylketonuria)شیکاری فەنیڵ کیتۆن یوریا

نەخۆشییەکی بۆماوەیی دەگمەنە، بەڵام مەترسیدارە. جەستەی مرۆڤ پرۆتینی ناو خۆراک تێکدەشکێنێت بۆ ترشی ئەمینی(Amino acid)، کەدیسانەوە بەکاردێنەوە بۆ درووستکردنی ئەو پرۆتینانەی کەجەستەمان پێویستی پێیەتی. هەریەک لەو ئەمینۆ ئەسیدانەی کە پێویست نین جەستە تێکی دەشکێنێت و دەیکاتە دەرەوە. ئەم نەخۆشانە ناتوانن ئەمینۆ ئەسیدی (فێنیل ئەلانین) بشکێنن بۆیە لە خوێن و مێشکدا کۆ دەبێتەوەو زیان دەگەیەنێت. نیشانەکانی […]

FMF(familial mediterranean fever):

FMF(familial mediterranean fever): نەخۆشییەکی جیینی هەوکردنە کە دەبێتە دووبارە توشبوونی مرۆڤ بە (تا، هەوکردنێکی بەئازاری سک،سییەکان و جومگەکان). ئەم نەخۆشییە بۆماوەییە، کە زیاتر توشی ئەو کەسانە دەبن کە رەچەڵەکیان دەچێتەوە سەر رۆژهەڵاتی ناوەراست، بەڵام هەموو کەسێک رەنگە تووشی ئەم نەخۆشییە ببێت. نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە: ١.تا. ٢.ئازاری سک. ٣.ئازاری سنگ. ٤.ئازار و هەڵ ئاوسانی جومگەکان. ٥.ئازاری […]

Klinefelter

سیندرۆمی Klinefelter: نەخۆشییەکە کە نێرینە کرۆمۆسۆمێکی (X) ی زیادەیان هەیە. کرۆمۆسۆم پێکهاتووە لە کۆکراوەی جین، کە لە هەموو خانەکانی لەشدا هەن. دوو جۆر کرۆمۆسۆم هەیە کە پێیان دەوترێت کرۆمۆسۆمی سێکسی کە رەگەزی کەسەکە دیاری دەکەن، پێکهاتوون لە (X و Y). لە کاتی ئاسایی دا مێینە دوو X کرۆمۆسۆمی هەیە (XX)، وە نێرینە یەک X و […]