شیکاری(CBC):

یان (Complete Blood Count): شیکاریەکی خوێنە پێوانەی خانەکانی خوێن دەکات لەڕووی (ژمارە و قەبارە)ی خانەکانەوە، کە هەریەک لە (خرۆکەی سوور (RBCs)و خرۆکەی سپی (WBCs)و خەپلەکانی خوێن(PLTs)) لەخۆدەگرێت، کە لەلایەن مۆخی ئێسکەوە دروست دەکرێن و پاش کامڵبوونیان دەچنە سووڕی خوێنەوە، شیکاریی (CBC) وەکو شیکاریەکی سەرەتایی بۆ بەشێکی زۆر لە نەخۆشی و ناجێگیریە تەندروستیەکان سوودی لێوەردەگیرێت. بۆچی […]

شیکاری(IGRAs):

یان (Interferon-Gamma Release Assay): شیکاریەکی خوێنە سوودی لێ وەردەگیرێت بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشی سیل یان بەکتریای (Mycobacterium tuberculosis)، شیکاریەکە بڕی ئەو (Gamma Interferon)ە دیاریدەکات کە بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ بەهۆی کاردانەوەی سیستمی بەرگری لەشەوە و لەلایەن خرۆکە سپیەکانەوە دەردەدرێت کاتێك بەرکەوتنی دەبێت لەگەڵ دژەپەیداکەری بەکتریای نەخۆشی سیل (TB antigens)، نمونەی خوێنی کەسەکە لەگەڵ دژەپەیداکەری بەکتریاکە لە ناوەندێکی تایبەت […]

شیکاری(DHEAS):

شیکاریەکی خوێنە دەستنیشانی بڕی هۆرمۆنی (Dehydroepiandrosterone Sulfate)(DHEAS)دەکات لە خوێن دا، کە لەلایەن ڕژێنی سەرگورچیلەوە دەردەدرێت، بە بڕی جیاواز لە هەردوو ڕەگەزدا، بەڵام لە ڕەگەزی نێردا بڕی دەردانی هۆرمۆنەکە زیاترە هەربۆیە بە یەکێک لە سێکس هۆرمۆنەکانی تایبەت بە ڕەگەزی نێر هەژمار دەکرێت، شیکاری بڕی هۆرمۆنەکە سوودی لێوەردەگیرێت بۆ چاودێریکردنی کاری ڕژێنی سەرگورچیلە، هۆرمۆنی (DHEAS) یارمەتیدەرە لە […]

شیکاری هۆرمۆنی (Testosterone):

شیکاریەکی خوێنە سوودی لێوەردەگیرێت بۆ دەستنیشانکردنی ڕێژەی هۆرمۆنی (Testosterone)، کە بە هۆرمۆنی نێرینە ناسراوە و یەکێکە لە کۆمەڵەی سێکس هۆرمۆنەکان و چەندین فرمانی گرنگی هەیە، لە هەردوو ڕەگەزدا بە ڕێژەی جیاواز دەردەدرێت، لەپیاوان دا لەلایەن گوونەکانەوە لە خانەکانی (Leydig Cells) و لە ئافرەتان دا لەلایەن هێلکەدان، و هەروەها ڕژێنی سەر گورچیلە (لە هەردوو ڕەگەزدا) دەردەدرێت، […]

شیکاری (LH):

شیکاری (LH) سوودی لێوەردەگیرێت بۆ دەستنیشانکردنی ڕێژەی هۆرمۆنی (Luteinizing Hormone) لە خوێندا، هۆرمۆنی (LH) یەکێکە لە گروپی سێکس هۆرمۆنەکان و لەلایەن ژێرمێشکە ڕژێنەوە دەردەدرێت، ڕۆڵی هەیە لە ڕێکخستنی گۆڕانکاریەکانی قۆناغی باڵقبوون (لە هەردوو ڕەگەزدا) و سوڕی مانگانە و دوگیانبوون. ڕۆڵی هۆرمۆنەکە: هۆرمۆنی (LH) ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە گەشەکردنی کۆئەندامی زاوزێ و دەرکەوتنی سیفەتە جەستەیی و […]

شیکاری هۆرمۆنی (FSH):

شیکاری (FSH) شیکاریەکی خوێنە ڕێژەی هۆرمۆنی (Follicle-Stimulating Hormone) نیشاندەدات، هۆرمۆنی (FSH) یەکێک لە کۆمەڵەی (سێکس هۆرمۆنەکان) کە لەلایەن ژێرمێشکە ڕژێنەوە (Pituitary Gland) دەردەدرێت، ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە ڕێکخستنی کاری کۆئەندامی زاوزێ لەهەردوو ڕەگەزدا، بەرپرسە لە گەشەکردنی هێلکۆکەکان (فۆلیکڵەکان)، فۆلیکڵەکان لە هەنگاوەکانی گەشەکردنیاندا هۆرمۆنەکانی (Estrogen)(Progesterone) دەردەدەن کە یارمەتی ڕێکخستنی سووڕی مانگانە (گەشەکردنی تەواوی هێلکە) دەدات لە […]

شیکاری (Estradiol)(E2):

شیکاریەکی خوێنە سودی لێوەردەگیرێت بۆ دەستنیشانکردنی ڕێژەی هۆرمۆنی (Estradiol)، کە یەکێکە لە شێوەکانی (Estrogen) لە لەشدا، هۆرمۆنێکی گرنگە و کاریگەری ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەخۆی هەیە لەسەر بەشێکی زۆر لە گەشە جەستەیی و فسیۆلۆجیەکان لە هەردوو ڕەگەزدا، هەربۆیە بۆ دەستنیشانکردنی بەشێکی زۆر لە گرفتەکانی کۆئەندامی زاوزێ و نەزۆکی ئەم شیکاریە ئەنجام دەدرێت (بەتایبەتی لە ئافرەتان دا). ڕۆڵی […]

شیکاری (Prolactin):

شیکاری (Prolactin)ڕێژەی هۆرمۆنی پرۆلاکتین (Prolactin) لە خوێن دا نیشاندەدات کە بە هۆرمۆنی شیر ناسراوە، لەلایەن ژێرمێشکە ڕژێن (Pituitary Gland)ەوە دەردەدرێت، بەشێوەیەکی ئاسایی بڕێکی کەم لە هۆرمۆنەکە لە خوێن دا هەیە (لە هەردوو ڕەگەزدا) بەڵام لە ئافرەتاندا زیاد دەکات لەکاتی دوگیانی و پاش منداڵ بوون، هۆرمۆنی (Prolactin) هانی خانەکانی بەرپرس لە دەردانی شیر دەدات بۆ دەردانی […]

شیکاری (β-hCG):

شیکاری (β-hCG) دەستنیشانی ڕێژەی هۆرمۆنی (Human Chorionic Gonadotropin) دەکات لە خوێن دا، بەشێوەیەکی ئاسایی ئەم هۆرمۆنە لەکاتی سکپڕی لەلایەن خانەکانی وێڵاشەوە دەردەدرێت و دەچێتە ناو خوێنەوە (وێڵاش خۆراک دەدات بە هێلکە دوای پیتاندن و دەیچەسپێنێ بە دیواری منداڵدانەوە)، هۆرمۆنەکە پاش (١١ ڕۆژ) لە پیتانی هێلکە، لە خوێن دا دەتوانرێت دەستنیشان بکرێت پاش (١٤ ڕۆژ) لە […]

شیکاری (ACE):

شیکاری (ACE): یان(Angiotensin Converting Enzyme): شیکاریەکی خوێنە دەستنیشانی ڕێژەی ئەنزیمی (Angiotensin Converting Enzyme) دەکات لەخوێن دا، بەشیوەیەکی ئاسایی ئەنزیمەکە فرمانی گۆڕینی (Angiotensin I)ە بۆ (Angiotensin II)، کە (Angiotensin II) یارمەتی زیادبوونی پەستانی خوێن دەدات بە تەسککردنەوە و هێنانەوەیەکی بۆریەکانی خوێن. ئەم گۆڕینە لەلایەن لەشەوە ڕێکخراوە و هەر زیاد بوون و کەمبوونێک لە بڕی ئەنزیمەکەدا دەکرێت […]