شیکاری (Renin):

لە کاتی بەرزبوونەوەی فشاری خوێن (High Blood Pressure) لە تەمەنەی لاویدا یان ئاسایی نەبوونەوەی فشاری خوێن وێڕای وەرگرتنی دەرمانی تایبەت بە دەبەزاندنی بەرزەفشاری خوێن، سوود لە شیکاری ئەنزیمی (Renin) وەردەگیرێت بۆ دەستنیشانکردنی هۆکاری جێگیر نەبوونی فشاری خوێن ، ئەنزیمی (Renin) یارمەتی بەجێگیری هێشتنەوەی فشاری خوێن دەدات.

ئەنزیمی (Renin) ، ئەنزیمێکە لەلایەن گورچیلەوە دەردەدرێت و لەگەڵ هۆرمۆنی (Aldosterone) کاردەکەن بۆ ڕێکخستنی ڕێژەی دەردکردنە دەرەوەی ئاو و خوێیەکان(صۆدیۆم ، پۆتاسیۆم) لەلایەن گورچیلەوە و ئەمەش کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر ڕێکخستنی فشاری خوێن هەیە.

پەیوەندی ئەنزیمی (Renin) و بەرزەفشاری خوێن:

کاتێک فشاری خوێن بەرەو دابەزین دەڕوات یان ڕێژەی خوێ لە لەشدا کەمدەبێتەوە ، ئەنزیمی (Renin) دەردەدرێت و بە کۆمەڵێک کارلێک و هەنگاوی دیاریکراو دەبێتە هۆی بەرهەم هاتنی هۆرمۆنی (Angiotensin) ، کە پاشان دەبێتە هۆی هاندانی ڕژێنی سەر گورچیلە بۆ دەردانی هۆرمۆنی (Aldosterone)، هۆرمۆنی (Angiotensin) هانی ملولەکانی خوێن دەدات بۆ تەسک بوونەوە ، هۆرمۆنی (Aldosterone) هانی گورچیلە دەدات تا ڕێژەی دەرکردنە دەرەوەی ئاو و خوێ کەم بکاتەوە. بەم دووکردارەش فشاری خوێن بەرەو بەرز بوونەوە و ئاسایی بوونەوە دەڕوات.

بەڵام ئەگەر ئەم کردارە زیاد لە پێویست ڕووبدات، دەبێتە هۆی زۆر زیادبوونی فشاری خوێن. بۆیە پێویستە ئەنزیمی (Renin) هاوسەنگی نێوان بەزەفشار و نزمەفشار ڕابگرێت بە هاوسەنگکردنی و کۆنتڕۆڵکردنی هۆرمۆنەکانی (Angiotensin)( Aldosterone).

کاریگەریەکانی سەر ئەنزیمی(Renin):

ئەنزیمی (Renin) بەشێوەیەکی ئاسایی لە بەیانیاندا لە بەرزترین ڕێژەدایە و بە درێژایی ڕۆژ ڕێژەکەی دەگۆڕێت ، تەنانەی حەسانەوە و دانیشتن یان هیلاک بوون و بەپێ ڕۆشتن ، چەندین هۆکاری هەن کە کار لە ڕێژەی ئەنزیمی (Renin) دەکەن لەوانە:

* دەرمان (چەندین جۆری دەرمان هەن کە کاریگەری لەسەر ڕێژەی ئەنزیمەکە دەکەن).

* خۆراک (خواردنی ئەو خۆراکانەی کە بڕێکی زۆر خوێیان تێدایە)(ئەوخواردنەوانەی ڕێژەی کافایینی(Caffeine) زۆر تێدایە).

* ڕاهێنان و چالاکیە جەستەییەکان.

* باری دەروونی و قەلەقی.

* سکپڕی.

* نەخۆشی (هەندێک نەخۆشی کاریگەری لاوەکیان لەسەر ڕێژە و کاری ئەنزیمەکە هەیە).

* تەمەن.

** هەربۆیە لەکاتی ئەنجامدانی شیکاری ئەنزیمی (Renin) پێویستە بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک خۆت لەو هۆکارانە بەدوور بگریت کە کاریگەری لاوەکیان لەسەر ئەنزیمەکە هەیە.

ئەنجامی شیکاریەکە چی دەگەیەنێت:

بەرزی ڕێژەی ئەنزیمی (Renin) ڕەنگە بەهۆی نەخۆشی گورچیلە یان گیرانی خوێنبەری گورچیلە ،یان (Cirrhosis)(Addison’s disease).. هتد.

نزمی ڕیژەی ئەنزیمی (Renin) ڕەنگە بەهۆی نەخۆشی گورچیلەوە یان (Conn’s Syndrome) وە بێت.

**لە هەردوو بارەکەدا پێویستە ڕاوێژی دکتۆری تایبەتمەند بکرێت بۆ دەستنیشانکردنی چارەسەری گونجاو.

شیکارییە پەیوەندیدارەکانی:

پێویستە لەگەڵ شیکاری (Renin):

شیکاری (Aldosterone) یان (Renin-ALD ratio) ئەنجام بدرێت چونکە پەیوەندی ڕاستەوخۆیان پێکەوە هەیە. یان Andrenocorticotrophin (ACTH))(Cortisol)).

هەندێک جار (Doppler Ultrasound) یان (Magnetic Resonance Imaging (MRI) of the Abdomen) پێویستە ئەنجام بدرێت.