Serotonin

سیرۆتۆنین

Serotonin

ئەم شیکارە بەم ناوەیش ناسراوە:-

5- Hydroxy tryptamine (5-HT)

چی شیکار دەکرێ؟

بۆ دەستنیشان کردنی لووی شێرپەنجە (Carcinoid tumer) یەکە سیرۆتۆنین بەرهەم دەهێنێ.

کەی ئەم شیکارە دەکرێ؟

کاتێ نەخۆش نیشانەی لووی شێرپەنجەی : وەک سکچوون و تای بەردەوام و هەناسە سواری پێوە دیاربوو.

نموونەی شیکاری خوێن: کەمێ خوێن لە خوێنبەری باسک وەردەگیرێ.

ئامادەکاری پێش شیکاری خوێن:-

مەرجە ڕێنوێنی نەخۆش بکرێ پێش وەرگرتنی نموونەی شیکار خۆی لەخواردن و دەرمان بەدوور بگرێ.

شیکاری چی دەکرێ؟

سیرۆتۆنین ئاوێتەیەکی کیمیاییە کە لە نێوان خانە دەمارەکانی لەشدا پەیامەکان دەگەیەنێ. بەم شیکارە بڕی سیرۆتۆنینی لەش لە خوێندا دەپێورێ.

سیرۆتۆنین لە ترشە ئەمینی (Tryptophan)ەوە پێک‌دێ لەبەر پێویستی کۆئەندامی دەمار پێک‌دێ. بەتایبەتی مێشک، هەروەها بۆ خانەیەکی تایبەتی (Bronchial tube)ی سییەکانیش و جۆگەی هەرس پێویستە. زیاتر لە ٩٠٪ی سیرۆتۆنینی خوێن والە خەپلەکانی خوێندایە.

سیرۆتۆنین یاریدەی هاندانی گواستنەوە لە هەستەدەمار و بۆری خوێن دەدات. بەشدارە لە سوڕی خەوبێداری و کار لە میزاج دەکات. سیرۆتۆنین لە جگەردا میتابۆلیزە دەبێ سەرەتا بۆ (5-HIAA) (5-Hydroxyindole acetic acid) میتابۆلیزە دەبێ و لە ڕێی میزەوە فڕێ دەدرێ.

بەشیوەیەکی ئاسایی سیرۆتۆنین بە بڕی کەم لە خوێنداهەیە. بڕی زۆری سیرۆتۆنین و 5-HIAA بەبەردەوامی یا ناوبەناو هێندێ لووی شێرپەنجە بەرهەمی دەهێنن.

لووی شیرپەنجە بارستەیەکە بە هێواشی گەشە دەکات و لەجۆگەی هەرس بە تایبەتی لە ڕیخۆڵە کوێرەو سیەکاندا، هەروەها لەوانەیە کار لە ئەندامەکانی دیکەی لەش بکات.

یەکێ لە چەند جۆرەی لوو (Tumer). کە لە خانەکانی (neuroendocrine system)ەوە دەردەچێ. ئەم خانانە هۆڕمۆنێک دەڕژن وەک وەڵامدانەوە ئاماژەی سیستمی هەستەدەمار و لە ئەندامەکانی لەشدا هەیە. سیرۆتۆنین کە لووی شێرپەنجە بەرهەمی دەهێنێ لەوانەیە ببێتە تا و سور هەڵگەرانی ڕوخسار، سکچوون، لێدانی خێرای دڵ، هەناسەبڕکێ، بەتایبەت گەر لووەکە لەجگەردا بڵاودەبێتەوە. ئەم نیشانگەلە بۆ کۆنیشانەی شێرپەنجە دەگەڕێنەوە.

بەپێی کۆمەڵەی شێرپەنجەی ئەمریکا نزیکەی ٨ هەزار نەخۆشی (Gastro intestinal)، لە نێوان ٢ هەزار تا ٤،٥ هەزار نەخۆشی لووی شێرپەنجەی سییەکان ساڵانە لە ئەمریکادا دەست نیشان دەکرێن. زۆر بەی هەرەزۆری ئەو لووانە هەروا دەمێننەوە. بەڵام زۆریشییان بە بچووکی دەمێننەوە و هیچ نیشانەیەکیان پێوە دیار نابێ.

چۆن لە جۆری نموونەی شیکار دڵنیاببین:-

ئامادەبوون بۆ شیکار گرنگە تا ئەنجامێکی متمانە پێکراوی سیرۆتۆنین دەست بکەوێ ئەو خۆراکانەی بە سیرۆتینین دەوڵەمەندن وەک ئەڤۆگادۆ مۆز ئەنەناس و قۆخ و کاڵەکی زەرد لیمۆی هیندی، شووتی، کیوی، گوێز، گوێزی هیندی، گوێزی ئەمریکی، تەماتە، باینجان، هەموو ئەمانە کار لە ئەنجامی شیکاری سیرۆتۆنین دەکەن هەر بۆیە نەخۆش بە سێ ڕۆژ بەر لە چوونە تاقیگە خۆی لەم خۆراکانە بەدوور بگرێ

هەروەها زۆر جۆری دەرمانیش کار لە میتابۆلیزمی سیرۆتۆنین و شیکارەکەیشی دەکەن. هەر لەبەر ئەم هۆیە نەخۆش دەبێ لەم بارەوە قسە لەگەڵ پزیشکەکەیدا بکات.

هێندێ تاقیگە داوا لە نەخۆش دەکات ئەو ڕۆژە بەڕۆژووبێت.

ئەم شیکارە بۆ چییە؟

سیرۆتۆنین لەوانەیە بۆ دیاری کردنی لووی شیرپەنجە بەکاربێت لەوانەیە هەر بە تەنیا لەگەڵ میزی ٢٤ کاتژمێری بۆ شیکاری 5-HIAAبەکاربێت.

شیکاری سیرۆتۆنین بەگشتی وەک ئامڕازێکی چاودێری‌کردنی هەڵسەنگاندنی کارایی چارەسەر یا بۆ دۆزینەوەی سەرلەنوێ سەرهەڵدانەوەی لووی شێرپەنجە بەکار بێت. بۆ ئەم مەبەستە لەوانەیە کەڵک لە هەردوو شیکاری (Chromogranin A, 5-HIAA) وەربگیرێ.

کەی ئەم شیکارە دەکرێ؟

هەرکات نیشانگەلی پێشنیار کراوی لووی شێرپەنجە بەدەرکەوت سەرەتا ئەم شیکارە پێویست دەبێ.

نیشانە و ماکی ئەم نەخۆشییە؟

١-سوور هەڵگەڕانی ڕوخسار و گەردن ( ڕەنگی سووری تێر دەبێ کتوپڕ دەردەکەوێ).

٢-سکچوون. هێڵنجدان. ڕشانەوە.

٣-لێدانی خێرای دڵ.

٤-هەناسە سواری و کۆکە و تەنگەنەفەسی.

ئەنجامی شیکار:-

چوونە سەری بەرچاوی ئاستی سیرۆتۆنین لە کەسێکدا نیشانگەلی شێرپەنجەی پێوە دیارەبێ بەڵام وەک لووی شێرپەنجە دەستنیشان نەکرابێ بۆ دیاری کردنی حاڵەتەکە،مەرجە بزانرێ لووەکە لە کوێ دایە نموونەی بایۆپسی لێ وەربگیرێ و پسپۆڕی پاسۆلۆجی شیکاری کردبێ. دواتر پزیشک بەدوای نائاسایی بوونی ئەنجامی شیکاردا دەچێ دیارە بە وەرگرتنی وێنەی تیشکی تا بزانرێ هەر لوویەک کەوتووەتە کوێوە.

دەرمان چ کاریگەرییەکی لەسەر شیکاری سیرۆتۆنین هەیە؟

زۆر دەرمان هەن کار لە ئەنجامی شیکاری سیرۆتۆنین دەکەن. لەوانە مۆرفین (morphine) وەک

Monoamina oxidase (MAO)inhibitors (reserpine) mothydopa, lithium مەرجە لەم بارەوە پرس و ڕاوێژ بە پزیشکەکەت بکەیت.