Arthritis


هەوکردنی جومگە

هەوکردنی جومگە چییە؟

(Arthritis) تێرمێکی گشتییە حاڵەتێک ڕوون دەکاتەوە کە کار لەیەکێ لە جومگەکانی لەش یا لە شانەیەکی دەوری جومگەیەک دەکات.

نیشانە کلاسیکەکانی ئەم ئازارە:-

ئازار و ئاوسان و رەقبوون و سووربوونەوەی جومگەیە. هەرچۆنێک‌بێ. نزیکەی ١٠٠ جۆری ئازاری جومگە هەن.

لەوانە هەوکردنی جومگە بەهۆی پچڕان و پەککەوتنی وردەوردەی جومگەوەبێ کەلە تێکچوونێکی سیستمی بەرگری (Auto immune disorder)ەوە بووبێ. یا لەدوای برینێکەوە پەیدابووبێ وەک( شکان ) یا هەوکردن (ڤایرۆسی، بەکتریایی یا کەڕوویی). پێدەچێ دووچاری زیاد لە یەک جۆری هەوکردنی جومگە بووبێتەوە.

هەوکردنی جومگە کار لە هەردوو ڕەگەز و لە گشت ئەتنیکە جیایاکان‌دا دەکات زۆربەی جۆرەکان زیاتر لە کەسانی پێگەشتوودا هەن. بەڵام هەوکردنی جومگە لەوانەیە لەهەر تەمەنێکدا پەیداببێ و کار لە جومگەی زۆر بەشی جیاوازی لەش بکات. لای خوارەوە نموونەی هەرەباوی هەوکردنی جومگە باس دەکەین.

١-(OA) Osteoathritis جۆرێکی هەرەباوی هەوکردنی جومگەیە، دووچاری زیاترلە ٣٠ ملیۆن کەس بووەتەوە تەنها لە وڵاتە یەکگرتووەکان. ئەم جۆرەیان ئازارێکی درێژخایەنی هەیە. لە ئەنجامی تێکشکاندنی فشۆڵی ئێسک لە جۆگەدا پەیدا دەبێ و بەتێپەڕینی تەمەنیش سەر هەڵدەدات.

٢-(RA) هەوکردنی جومگە ڕۆماتیزمی (Rheumatoid arthritis) ئەمەیان ناتەواویەکە لەخودبەرگری کەسەکەدا و تەنها لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ١،٣ملێۆن کەس بەم ئازارەوە گرفتارن. نزیکەی ٢-٣ جار زیاتر ژنان لە چاو پیاواندا تووشی دەبن.

٣-Juvenile rheumatoid arthritis

ئەم جۆرەیان زیاتر لە ناو منداڵاندایە. واناسراوە کە لانی کەم ٦ هەفتە ئازاری پڕ ژانی بەردەوام لە منداڵانی ١٦ ساڵاندایە.

٤-دەردەشا (Gaut).

بە هەبوونی بڕێکی زۆری ترشی یوریک وەک نیشتووی دەرزی شێوە کریستاڵی لە جومگەدا. بەزۆری لە جومگەکانی قاچدابە تایبەتی لە جومگەی پەنجە گەورەدایە،دەبێتە هۆی ئازارێکی کتوپڕی ژاناوی. ئەم دەردە بەزۆری کار لە پیاوی سەرو ٣٠ ساڵە و ژنانیش دوای بڕانەوەی سوڕی بێنوێژی دەکات.

٥-هەوکردنی جومگەی سەدفی (psoriatic ahhritis) پەیوەستە بە نەخۆشی سەدەفی پێستەوە بەو هۆیەوە جومگەیش ئازاری دەبێ. ڕەقبوون و ئاوسانی هەر بەشێکی لەش.

٦- هەوکردنی جومگەی بۆگەنی (Septic arthritis).

بەهۆی هەوکردنەوەیە لە جومگەکاندا لە ماوەیەکی کەمدا دەبێتە مایەی تێکچوونی یەک بە دوای یەکی جومگە گەر بەزوویی چارەسەر نەکرا.

٧-(Ankylosing spondylitis). فۆرمێکی درێژخایەنی هەوکردنی جومگەیە بەشێوەیەکی سەرەکی کار لە بڕبڕەی پشت (Spine) دەکات دەبێتە مایەی ئازاری جومگەی نێوان بڕبڕەکانی پشت و هەروەها نێوان بڕبڕەی پشت و حەوزیش.

٨- پەرچە هەوکردنی جومگەیی:- (Reactive arthritis). ئەم جۆرەی ئازاری جومگە زیاتر دووچاری ئەژنۆ، پاژنەی پێ و قاچ دەبێتەوە هەروەها پەیوەستیشە بە هەوکردنی میزەڕۆ (Urethra) و هەردووچاو.

شیکاری تاقیگە بۆ دەستنیشانکردنی ئەم جۆرانەی ئازاری جومگە زۆر گرنگە و دەری دەخات گەر حاڵەتەکە بە هۆکاری دیکەی هاوشێوەوەبێ.

هەموو ئەو شیکارییانەی پەیوەستن بە ئازاری جومگەوە لەتاقیگەی پسپۆڕی نوا بەردەستن،کە ئەنجامدەدرێت بەئامێری پێشکەوتوی ئیتاڵی (Chorus)

*****************

بەهیوای سەلامەتی هەموولایەک.