کۆنیشانەی سیگاوا(Segawa Syndrome)

کۆنیشا سیگاوا چییە؟

کۆنیشانەی سیگاوا تێکچوونی جووڵەیە. لە ڕووی جینییەوە بە ئاسایی لە تەمەنێکی زووی منداڵدا،زۆرتر لە تەمەنی ٦-٨ ساڵی دەردەکەون.

١-لەنێشانەی ئەم نەخۆشییە زۆربوونی گرژی خانەی ماسولکەیە.نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە لەهەندێ باردا بە نەخۆشی پارکنسۆن دەچێت کە دوای حەوانەوەی یا سەر لە بەیانیان نامێنێت ،بەڵام خراپتردەبێ پاش ئەوەی نەخۆش کەمێ خۆی ماندوو دەکات. ئەو منداڵانەی بەم نەخۆشییەوە دەردەدارن زۆرجار بەهەڵە دەستنیشان دەکرێ، هەروەک ئەوەی دووچاری شەپڵەی دەماخ بووبن.

کۆنیشانەی سیگاوا،بەزۆری لە ناو مێیینەدا بڵاوە بەراورد بەنێرینە.

٢-چارەسەری ئەم نەخۆشییە بە حەبی (Levodopa) دەبێ کە زۆر کاریگەرە.

نیشانەکانی:-

کۆنیشانەی سیگاوا واباوە لەیەکێ لە پەلەکانی مرۆڤ بدات بەزۆری قاچێکی نەخۆش پەکی دەکەوێ و بەزۆری (لەسەر نوکی پەنجەکانی دەدات )،نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە لە تەمەنی ١٨ ساڵیدا لە هەر چوارپەلی نەخۆشەکەدا دەردەکەوێت . پاش ئەم تەمەنە نەخۆشییەکە خاو دەبێتەوە دواتر وردە وردە کۆنیشانەی سیگاوا دەگاتە قۆناغی جێگیربوون. هەروەها نەخۆش چەند نیشانەیەکی کەی تیادەردەکەوێت کە پێوەندی بە ئاوەزەوە هەیە،وەک لێهاتووی لە جووڵەدا گەر نەخۆش چارەسە نەکرابێ ئەوا نەخۆش ناتوانێ گەشە بکات بەباشی.

نیشانەیەکی دیکەی ئەم نەخۆشییە نیشانەی پارکنسۆنی پێوە دەردەکەوێ کەتاڕادەیەک مامناوەندە لەوانە:(خاووخلێچکی، عینادی و کەللە ڕەقی،لەرزین، توندوتیژی،ناجێگیریی لە وەزعیەتیدا، هاوسەنگی خۆی بەزەحمەت رادەگرێت)

. نزیکەی ٢٥٪ی نەخۆشەکان کاریگەری ونیشانەکانی ئەم نەخۆشییەیان لە قاچەکانیاندایە. بۆیە زۆری نیشانەکانی ئەم نەخۆشیەو نیشانەکانی نەخۆشی پارکنسۆن وەک یەکن.

نەخۆش سەر لە بەیانیان گەر بەباشی خەوتبن هیچ نیشانەیەکی ئەم نەخۆشییەیان پێوەدیارنییە،بۆیەنیشانەکانی سیگاوا لەڕۆژێکی پڕ ئەرک و زەحمەتدا توندتر دەبنەوە. هەر لەبەر ئەم هۆیەیە بە progressive hereditary dystonia with diurnal fluctuations) ناسراوە.

کۆنیشانەی سیگاوا لەنەخۆشی تەمەن ٣-٥ ساڵان، پێش تەمەنی ١٣ ساڵان (بەدەست نوسینییان) ئاساییە بەڵام لە تەمەنی ٨-١١ ساڵی نەخۆش بەباشی ناتوانێ قەڵەم بەدەستەوە بگرێ وبنووسێ بەچوونەسەری تەمەنیش خراپتر دەبێ.

دەسنیشان کردنی کۆنیشانەی سیگاوا:-

نەخۆشییەکی دەگمەنە و هێندێجار بەهەڵە بە ئیفلیجی مێشک (Cerebral palsy) دەستنیشان دەکرێ.

. بەجۆرێ چارەسەری حاڵەتەکەنەکرێ نەخۆش کێشەی توند و سەختی لە ڕۆیشتندا دەبێ و بەرەوخراپتریش دەچێ، وەڕێ لە گەشەی دەگرێ،هاوسەنگی نامێنێ،گەشەی ماسولکەکانی کەم دەبێ، نەخۆش ڕوو بە ڕووی کێشەی دەروونی وەک (خەمۆكی، نەمانی متمانە بە خۆی)،کێشە لەخواردندا،لەڕووی کۆمەڵایەتیەوە تەریک و دورەپەرێز دەبن.

شیکاری ئەم نەخۆشییە لەتاقیگەی پسپۆڕی نوا بەردەستە.

*********************

بەهیوای سەلامەتی هەموولایەک.