Sick Sinus Syndrome (SSS)

کۆنیشانەی نەخۆشیی گیرفانە لووت (جیوب الانفیة)

سەرەتایەک:- ئەم نەخۆشییە بریتییە لە بێتوانایی وریاکەرەوەی سروشتی دڵ (Sinus node hearts natural pacemaker)ە. کە دەبێتە هۆی ناڕێکی ڕیتمی لێدانی دڵ (Heart rhythms) (Arrhythmias).

(Sinus node) لە رووبەری خانە تایبەتەکانی گوێچکەڵەی لای ڕاستی دڵ. جڵەوی لێدانی دڵ دەکرێ،بەشێوەیەکی ئاسایی (Sinus node) هاندانی کارەبایی دڵ، پشت بە چالاکیی و هەست و سۆز و حەوانەوە و فاکتەری دیکە دەبەستێ.

لەم نەخۆشییەدا سیگناڵی کارەبایی دڵ نا ئاساییە. لێدانی دڵ هەرچی زیاتر خێراتر دەبێ و دواتر خاودەبێتەوە و پچڕ پچڕ دەبێ لەگەڵ وەستانی درێژخایەن.

ئەم نەخۆشییە تاڕادەێیک بڵاونیە،بەڵام بەچوونە سەری تەمەن مەترسی پەرەسەندنی زیاتر دەبێ.

نیشانەکانی:-

زۆربەی ئەو کەسانەی دووچاری ئەم نەخۆشییە هاتوون چەند نیشانەیەکی کەمیان پێوەدیارە یا هەر هیچ نیشانەیەکیان تیا دەرنەکەوتووە. نیشانەکانیش مامناوەندن.

زەحمەت دەبێ دەستنیشان بکرێت وەک:-

ماندووێتی، سەرئێشە و سەرسوڕان، بێهێزی ،هەناسە سواری، ئازاری سنگ، لەهۆشچوون، خاوبونەوەی لێدانی دڵ، تێکچوونی لێدانی دڵ.

ڕیتمی لێدانی دڵ بەشێوەیەکی ئاسایی (Sinus node)پێی ڕادەگات و ڕێکی دەخات،ناوچەی خانە تایبەت مەندەکانی گوێچکەڵەی لای راستی دڵ (Atrium). سیگناڵی کارەبایی بەرهەم دەهێنێ کە

کار لە لێدانی دڵ دەکات. سیگناڵی کارەبایی لە گوێچکەڵەوە بەرەو سکۆڵەی دڵ دەچێ. لەمەوە خوێن فیچقە دەکات بەرەو سی و لەش.

گەر مرۆڤ کۆنیشانەی گیرفانە لوتی هەبوو ئەوە بەشێوەیەکی گونجاو کارناکات و لێدانی دڵ زۆر خاو دەبێتەوە و ناڕێک دەبێ.

*چی والە (Sinsus node) دەکات پارسەنگی تێک بچێ؟

لەوانەیە لەم حاڵەتانەوە بێ:-

١-تەمەن ، توانی بەرگەگرتن و داوەشانی شانەکانی دڵ.

٢-نەخۆشییەکانی دڵ.

٣-نەخۆشییەکانی هەوکردن کار لە دڵ بکەن.

٤-دەرمانی چارەسەری بەرزی فشاری خوێن.

٥-دەرمانی چارەسەری ترپەی دڵ (arrhythmias).

٦-دەرمانی هێندێ نەخۆشی ئەلزایمەر.

٧- نەخۆشیی داوەشانی ماسولکە (Musculer dystrophy).

٨-وەستانی هەناسەدان لەکاتی خەوتندا.

٩-بازدانی جینی دەگمەن.

فاکتەری مەترسی:-

ئەم نەخۆشییە لە هەر تەمەنێکدابێ دووچاری مرۆڤ دەبێ. بەڵام لە کەسانی سەروو ٧٠ ساڵە زیاتر ڕوودەدات. پێدەچێ فاکتەرە باوەکانی نەخۆشی دڵ مەترسی ببەنەسەر:-

١-بەرزی پەستانی خوێن.

٢-بەرزی کۆلیسترۆڵ.

٣-کێشی زیادەی لەش.

٤- وەرزش نەکردن.

بەهیوای تەندروستیەکی باش بۆهەموولایەک.