لەدرێژەی سیمینار و چالاکییەکانی تاقیگەی پسپۆڕیی نوا بەهاوبەشی تاقیگەی هەرمان ،پێشنیوەڕۆی ٢٥-٢-٢٠٢٤ سەبارەت بە شیکارەکانی نەخۆشی شەکرە لەلایەن بەڕێز دکتۆر زانیار ئاغال

لەدرێژەی سیمینار و چالاکییەکانی تاقیگەی پسپۆڕیی نوا بەهاوبەشی تاقیگەی هەرمان ،پێشنیوەڕۆی ٢٥-٢-٢٠٢٤ سەبارەت بە شیکارەکانی نەخۆشی شەکرە لەلایەن بەڕێز دکتۆر زانیار ئاغال (پسپۆڕی هەناوی) سیمینارێکی زانستی سازکرا؛ بەناونیشانی Laboratory and Diabetes

کە لە دوو کاتژمێردا تازەترین زانیاری سەبارەت بە شیکاری شەکرە و جۆرەکانی شەکرە و هۆکارەکانی ئەم نەخۆشییەی خستە بەر باس.
وەک دەزانین مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو نەخۆشانەی کەشەکرەیان هەیە زۆر گرنگە چونکە چەندان شیکاری پەیوەندیدار بە نەخۆشی شەکرە هەن کە گرنگە کارمەندانی تاقیگە لەو بارەوە زانیاری تازەیان هەبێ؛ چۆن و کەی دەکرێت؛ لەوبارەوە ڕێنمایی چارەخواز بکات.لەگرنگترین ئەوشایارییانەش وەک:
١- شیکاری شەکرە لەخورێنی پاش هەش سەعات نان نەخواردن Fasting Glucose Test
٢-شیکاری شەکرە پاش نان خواردن Random Glucose Test
٣-شیکاری شەکرە پاش دووسەعات لەنان خواردن Postprandial Glucose Test
٤-شیکاری شەکرەی سێ مانگی(Glycated Haemoglobin-HbA1c)
٥-شیکاری شەکرە بۆ ژنانی دووگیان Gestational Glucose Test.
٦- شیکاری Interstitial Glucose
٧-شیکاری هەریەک لە گلوکۆز و تەنە کیتۆنییەکان لە میزدا.
٨- شیکاری تەنەکیتۆنیەکان لەخوێندا(Blood Ketone Body Test).
٩-شیکاری هەریەک لەهۆرمۆنەکانی ئەنسۆلین وسی پێپتاید(Insulin,C-Peptide)
١٠-شیکارییەکانی خودبەرگری کە پەیوەستن بە نەخۆشی شەکرەوە وەک (Anti-GAD,Anti-IA2,Anti-ZnT8).